نێچیرڤان بارزانى:خوازیارین بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا هه‌موو كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكەێن
نوچەنێت.هەولێر:
وەزیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك لە كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چیك ئاماده‌یه له ڕووى سه‌ربازى و پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنان و كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆییه‌وه، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان دەدات، بارزانیش دووپاتى كرده‌وه خوازیارى ئه‌وهن له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو كێشه‌كان لەگەڵ بەغدا.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لوبۆمیر زاورالیك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى چیكى پێكهاتبوو“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حكومەت”له دیدارێكدا زاورالیك خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به شوێنێكى ئارام و سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو،له ناوجه‌ر‌گه‌ى ناوچه‌یه‌كى ناسه‌قامگیر و پڕ له كێشه و توندوتیژى ناوزه‌د كرد و ده‌ستخۆشى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه توانیویانه له ناوچه‌یه‌كى وه‌هادا،ده‌سكه‌وتى گه‌وره له ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتن به ده‌ست بهێنن.هه‌روه‌ها دڵگرانى و نیگه‌رانیى خۆى بۆ بارودۆخى ئه‌م دواییه نیشان دا كه له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌وه، هاتۆته ئاراوه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌یشى بۆ پشتگرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى تا بتوانێت باشتر به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چیك ئاماده‌یه چ له ڕووى سه‌ربازى و پێشكه‌شكردنى مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه، چ له ڕووى كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆییه‌وه، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات، تا بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان ببێته‌وه و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وێت. دڵنیاییى خۆیشى دووپات كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته كه‌نارى ئارامى و له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وتى زیاتر، به‌رده‌وام ده‌بێت“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە” له بوارى ئابووریشه‌وه،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ هاوكار و هاوبه‌شى پێشكه‌و‌تنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م سه‌ردانه‌یدا كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى یاوه‌رى ده‌كه‌ن، كه ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى سه‌رمایه‌گوزارى و ڕاوێژكاریدا، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنانى شانده‌كه،دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى چیك له سه‌ره‌تاوه بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى هاوكارى،چ له ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه،ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بووه و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسى حكوومه‌تى چیك و خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى كرد.داكۆكیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ و گرنگى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك ده‌دات و خوازیارى بره‌ودان و پێشخستنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ كۆمارى چیكدا“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”سه‌رۆكی حكومەت دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هاتنى كه‌رتى تایبه‌تى چیكى ده‌كات و ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات تا زیاتر كارا بن،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندى چیكى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى په‌یوه‌ندارى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد. تیایدا چۆنیه‌تیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و كارى پێكه‌وییى نێوان هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چیك تاوتوێ كرا“.
سایتەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە”له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون،بارزانی،باسى له ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كان كرد و تیشكى خسته سه‌ر جه‌نگى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش.جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ڕاسته هه‌رێمى كوردستان ئێستا له سنوورێكدا كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه،له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تیرۆر،به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه به ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نییه،به‌ڵكوو داعش مه‌ترسییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م مه‌ترسییه“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش، سەرۆكی حكومەت دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو كێشه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌كدا بێت“.