بەفەرمانی بارزانی 83 به‌ندكراوی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئازادكراون
نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات 83 به‌ندكراو به لێبوردنی تایبه‌تی بارزانی ئازادكراون،كه له‌سه‌ر بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه حوكمدرابوون و له‌نێوانیاندا كه‌سی تێدابووه به 45 كیلۆ گرامەوە ده‌ستگیر كراوه.
سۆران عومه‌ر،سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان،به كه‌ناڵی په‌یامی حیزبكەی راگه‌یاندوە:”داواكارین لێبوردنی گشتی ده‌ربچێت و به‌پێی یاسا به‌ندكراوه‌كان ئازاد بكرێن،نه‌ك به لێبوردنی تایبه‌ت ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو له زیندان ئازاد بكرێن،چونكه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ر لێبوردنی تایبه‌ت ده‌كه‌ون،جگه له‌وه‌ی لێبوردنی گشتی نایانگرێته‌وه،به‌ڵكو به‌شێكیان به‌هۆی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه حوكمدرابوون“.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه سۆران عومه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه،به فه‌رمانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش كه‌س به لێبوردنی تایبه‌ت ئازاد كراوون.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت”نازانین ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به چ پێوه‌رێك ئازادكراون له‌ناو شه‌ش هه‌زار به‌ندكراوی هه‌رێمی كوردستاندا،به‌بێ ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌كاندا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر هۆكاری ئازادكردنیان“.
ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌ت،سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌گرێت و”به هۆكارێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی واسته‌یان هه‌یه له ئه‌وانی تر،ناوی ده‌بات“.
سۆران عومه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكراشی كرد”به‌ڵگه‌نامه‌ی لایه 83 به‌ندكراو به‌لێبوردنی تایبه‌ت ئازادكراون كه سه‌رجه‌میان به‌هۆی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه حوكمدرابوون، له‌نێوانیاندا كه‌سی تێدابووه به 45 كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراوه“.