راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وفدی دانوستانكاری هه‌رێم

0

راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وفدی دانوستانكاری هه‌رێم171114032452
نوچەنێت.هەولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان،چەند راسپارده‌یەك بۆ وفدی دانوستانكاری هه‌رێم دەخاتەڕوو كەبریتین لە هه‌رێم داوای 17% به‌شه‌ بودجه‌ی عیراق بكات و سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو كۆنترۆلی له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم بێت

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”پرۆژه‌ پێشنیاری هه‌ردوو لیژنه‌ی پێشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و دارایی و كاروباری ئابووری بۆ وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ له‌دانیشتنی ژماره‌ 13 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكران و بوون به‌راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان“.

بەپێ راگەیەنراوەكە”هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌می ئه‌و پێشنیارانه‌ی له‌راپۆرتی (گرفته‌كانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شه‌ بودجه‌ی عیراقدا هاتبوو)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ ئه‌م خاڵانه‌ ببرێت:1. هه‌رێمی كوردستان داوای 17% به‌شه‌ بودجه‌ی عیراق بكات، واتا : پێش ده‌رهێنانی خه‌رجی سه‌روه‌ری و حاكیمه‌.2. هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ پێداویستی ناوخۆ به‌كاردیت، له‌ڕێگای بۆریه‌وه‌ بفرۆشرێت و كۆنترۆلی له‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری پرۆسه‌كه‌ بێت (واتا: حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاگاداری بڕی به‌رهه‌مهاتوو و فرۆشراو و نرخی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت.3. له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌به‌زار كردنی نه‌وت پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان بكات“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”ئه‌گه‌ر راسپارده‌كانی په‌رله‌مان سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره‌ (5)ی ساڵی 2013 بۆ وه‌رگرتی مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و دابینكردنی بودجه‌بی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com