کوڕێکی محەمەدی حاجی مەحمود شەهید کرا

0

کوڕێکی محەمەدی حاجی مەحمود شەهید کراkurikakahama261114

نوچەنێت.هەولێر:

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ و به‌ دیاریكراوی‌ له‌ میحوه‌ری ته‌للوه‌رد كوڕێكی‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان، شه‌هید كرا.

شه‌هید عه‌تا له‌دایك بووی 1978 و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌ و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاوشانی باوكی به‌شداری له‌ شه‌ڕ دژی تیرۆرستانی داعش له‌ باشوری كه‌ركوك كردوه‌و ئه‌مڕ له‌ شه‌ڕی ئازادكردنی گوندی ته‌ل وه‌ردی باشوری كه‌ركوك شه‌هیدبوو.

محەممەدی حاجی مەحممود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە”كوڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی تەللوەرد لە باشووری رۆژئاوای كەركووك، دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوو، شەهیدبوو”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com