پێشمەرگە تەواوی تەلوەردی كۆنترۆڵ كردەوە
نوچەنێت.هەولێر:
داعش لەبەرەكانی تەلوەرد و مەلا عەبدوڵڵا و مەكتەب خالید بەتەواوەتی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە تێكشكێنرا و تەواوی گوندی تەلوەردیش كۆنترۆڵ كرایەوە.
دوای ئەوەی لە شەوی رابردووەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش هێزەكانی پێشمەرگە لە تەلوەرد دەستیپێكرد و سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش گوندی تەلوەردی سەر بەپارێزگای كەركوك دوای شەڕێكی سەخت لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە تەواوی كۆنترۆڵ كرایەوە.
لەلایەكی تریشەوە داعش لەبەرەكانی مەلا عەبدوڵڵا و مەكتەب خالید بەتەواوەتی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە تێكشكێنراوە.
باپیر شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11 له سنوری مه‌لا عه‌بدوڵا به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ناوچه‌ی ته‌ل وه‌رد له سنوری مه‌لا عه‌بدوڵا كه ده‌كه‌وێته پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ئازاد بكه‌ن.
باپیر شێخ وه‌سانی وتی: “له‌و ئازادكردنه‌دا به‌پێی زانیارییه‌كان 67 چه‌كداری داعش كوژراون”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “زیاتر له 113 چه‌كداری داعش برینداربوون و 11 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆریان به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سوتێنراوه، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان تێكشكێندراوه”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه زیانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌مه، وتیشی: “شه‌هید و بریندار هه‌یه،به‌ڵام زیانه‌كان كه‌مه و تائێستا ئامارێك له‌به‌رده‌ست نییه”.