ئاڵای كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌ڵكرا.. هێزه‌كانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان
نوچەنێت.هەولێر:
دوای هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له باشوری شاری كه‌ركوك توانیان چه‌ندین گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌ڵبكه‌ن، گورزی كوشنده‌شیان له تیرۆرستان داوه.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە”ئەمرۆ 26/11/2014 له هێرشه‌كانیاندا بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆستانی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان زیاتر له 10 گوند كۆنـتڕۆڵ بكه‌نه‌وه له‌وانه: بایزه، جومێله، تبچ، تنێره، سێوسه‌عدو ئه‌بوله عوبێدو ژماره‌یه‌ك گوندنی تریش و له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه هه‌ڵكردوه“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”له هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا داعش گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندین تیرۆرست كوژراون و برینداربوون و له هه‌ڵهاتنیشدا بوون،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه“.
وه‌ستا ره‌سوول، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری كه‌ركووك،ڕایگه‌یاند: داعش له سێ قۆڵه‌وه له كاتژمێر دووی شه‌وه‌وه هێرشی به‌ربڵاوی ده‌ستپێكرد و پێشمه‌رگه‌ش سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعشی تێكشكاندووه.
ناوبراو وتیشی “هێزمان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌رزاییه‌كانی سه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی نێوانمان، كه ئه‌مشه‌و داعش كۆنترۆڵی كردووه”.
له گوندی ته‌لل وه‌رد،پیشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێكی تێنتیڕێژكراوی داعشی ته‌قانده‌وه،كه خۆكوژێك به نیاز بوو له‌ناو پێشمه‌رگه بیته‌قێنیته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد بۆریی غازی كه‌ركووك بته‌قێته‌وه و دووكه‌ل و ئاگرێكی زۆر له نزیك پێشمه‌رگه كه‌وتووته‌وه.
لەلایەكی تریشەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندێكی سه‌ربه قه‌زای قه‌ره‌ته‌په په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوەو هێزی پێشمه‌رگەش هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌و به‌پێی زانیاریه‌كانیش تیرۆرستان ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداریان هه‌یه،به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی ئاماره‌كان نه‌زانراوه..
هەر بەپێ هەواڵی سایتەكە”له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه 26-11-2014 ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له تیرۆرستانی داعش،له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدان و زه‌برێكی زۆریان به تیرۆرستانی داعش گه‌یاندووه، له چه‌ند شوێنێكیش تیرۆرستانی داعش هه‌ڵهاتوون، هه‌ربۆیه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه نزیكبوونه‌ته‌وه“.
لەلایەكی تریشەوە شه‌وی رابردوو 25-11-2014 تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی زمار له دوو قۆڵه‌وه په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان دا، له ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانێكی سه‌ختدا په‌لاماره‌كانی داعش تێكشكێندران و 43 ته‌رمی تیرۆرستان كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.