پاپای ڤاتیكان: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ داعش كراوەیە!

0
پاپا فرانسیس: پاپای ڤاتیكان

پاپا فرانسیس: پاپای ڤاتیكان

پاپای ڤاتیكان: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ داعش كراوەیە!

نوچەنێت-ئەلوەسەت

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان رۆژی سێشەممە 25ی نۆڤەمبەر رایگەیاند هەرچەندە گفتوگۆ لەگەڵ داعش وەك بابەتێكی مەحاڵ وایە، بەڵام دەبێت دەرگای گفتوگۆ لەگەڵیان كراوە بێت. لەكاتی گەڕانەوەی لە ستراسبێرگی فەرەنسا و دوای پێشكەشكردنی وتەیەك لەبەردەم پەرلەمان و ئەنجوومەنی ئەوروپا، پاپا وتی “گفتوگۆ لەگەڵ توندڕۆكان لە مەحاڵەوە نزیكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دەرگای گفتوگۆ هەمووكات كراوە بێت”.
شیاوی وتنە پاپای ڤاتیكان چەند مانگی پێشوو داعشی وەك دوژمنێكی دڵرەق ناساندبوو شەڕكردن لەدژی ئەوانی بەپێویست لە قەڵەمدابوو، بەڵام مەرجی ئەوەی هەبوو كە كۆدەنگییەكی جیهانیی درووست بكرێت بۆ پێكهێنانی بەرەی شەڕی دژە داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com