ئەمساڵ لە كەركووك 82 ژن كوژراون

0

xopishandaanئەمساڵ لە كەركووك 82 ژن كوژراون

نوچەنێت-سۆمەریە نیوز

سەرۆكی رێكخراوێكی تایبەت بە مافەكانی ژنان لە كەركووك دەڵێت ئەمساڵ لە سنووری ئەو پارێزگایەدا 82 ژن كوژراون و 2 حاڵەتی رفاندنی ژنانیش تۆماركراوون.
سرود محەممەد فالح سەرۆكی رێكخراوی هیوا تایبەت بە مافەكانی ژنان لە رۆژی جیهانی مافەكانی ژناندا وتویەتی ئەو 82 حاڵەتە بەمشێوەیە دابەشبوون: 24 حاڵەتی خۆكوشتن، 53 حاڵەتی خۆسووتاندن و 5 حاڵەتی كوشتنی راستەوخۆ لەلایەن پیاوانەوە.
سرود وتویەتی گرفتێكی گەورەی ژنانی كەركووك دیاردەی مارەبڕینە لە دەرەوەی دادگاكان، چونكە بەو شێوەیە زۆركات مافەكانی ژنان لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا دەفەوتێت و لایەنی پەیوەندیدار ناتوانێت وەك پێویست بەرگرییان لێبكات.
شیاوی وتنە ساڵی 1999 بۆ یەكەمجار رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان 25ی نۆڤەمبەری دیاریكرد وەك رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com