نوچه نێت
وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی ئاشكرای ده‌كات كه چیتر ناتوانرێت رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له عێراق بمێنێته‌وه و بۆیه پێشنیار ده‌كات بۆ وڵاتی سێیه‌م ڕه‌وانه بكرێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی هاتووه كه وه‌زیری مافی مرۆڤ مه‌هدی به‌یاتی چاوی به هۆل لۆكی یاریده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتووه و له‌وێدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌سه‌ر خاكی عێراق نه‌مێنن و ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بكرێن. هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه كه ئه‌م رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له عێراق ماوه‌ته‌وه و بارودۆخی سیاسی عێراقیش چیتر رێگه نادات ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر خاكی عێراق بمێنێته‌وه. رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌ساڵی 1964 دامه‌زراوه به‌ئامانجی دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی شا له ئێران و دواتریش له‌كاتی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌سه‌ڵات بۆوه و بۆیه رژێمی سه‌دام سودی له‌و دژایه‌تیه‌ی نێوان رێكخراوی موجاهیدین و كۆماری ئیسلامی بینی و له‌عێراق داڵده‌ی دا و ئه‌و رێكخراوه به‌هاوپه‌یمانێتی رژێمی به‌عس و ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵێك تاوان له‌دژی عێراقییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.