نوچه نێت

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست، داعش بیر له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیخوڕی ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری دابمه‌زرێنێت و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویش دا پاداشتی 5000 دۆلاری داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سیخوڕه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هه‌واڵه‌كه‌ی شه‌رقولئه‌وست ئاماژه‌ی بۆ به‌یاننامه‌یه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه خه‌تمی والی حه‌له‌بی له‌سه‌ره، داوا ده‌كات كه خه‌ڵك هاوكاریان بكه‌ن له‌ئاشكراكردنی ئه‌و سیخورانه‌ی گوایه كار بۆ حكومه‌ته هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كه‌ن. رۆژنامه‌كه رونیشی كردۆته‌وه كه داعش بیر له‌دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و شكستانه دێت كه رووبه‌رووی داعش ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌ومایه‌وه‌ش دا داعش ده‌ستی كردووه به‌كوشتاری خه‌ڵك به‌تۆمه‌تی سیخوریی كردن و ئۆبالی شكسته‌كانی خۆی ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.