جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا ده‌ڵێ” له‌پێناو ئاشته‌وایی نیشتیمانی به‌شداریمان له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی كردووه و ئه‌و حكومه‌ته‌ش دوا ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م عێراق”
ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ره‌شید ئه‌نجامی داوه، باس له‌هۆكاره‌كانی به‌شداربوونی خۆیان ده‌كات له‌حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ده‌ڵێ” ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌بێته هۆی سه‌قامگیربوونی باری ئه‌منی له‌عێراق، سه‌قامگیربوونی ئه‌منیش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردن، بۆیه ئاشته‌وایی نیشتیمانی بنه‌مای هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش به‌شدارییمان له‌حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی كردووه” عه‌لاوی پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته نه‌توانێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و كاولكاری و په‌رت بوون ده‌ڕوا، بۆیه ده‌ڵێ” حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی دوا ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م عێراق، ئه‌گینا به‌ره‌و كاوڵكاری وپه‌رتبوون ده‌ڕوات”
