پەرلەمانی كوردستان : ژنانی کۆبانێ و شنگال دوو سیمبولی گەورەی ئافرەتانی کوردن

0

پەرلەمانی كوردستان : ژنانی کۆبانێ و شنگال دوو سیمبولی گەورەی ئافرەتانی کوردنyousif

نوچەنێت.هەولێر:

سەرۆکی پەرلەمان لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژناندا،رایگەیاند،ەوڵ دەدەین بەدەرکردنی یاسا رۆڵمان هەبێت لەکەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان،دەشڵێت،ژنانی کۆبانێ و شنگال دوو سیمبولی گەورەی ئافرەتانی کوردن.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”ئەمڕۆ سێ شەممە 25/11/2014 د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، لەدەستپێکی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، لە وتەیەکیدا سەبارەت بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان وتی:”ئەمڕۆ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە،لە هەرێمی کوردستان چالاکوانانی ژنان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئافرەتان ڕۆڵی زۆریان بینیووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی،بەڵام بەداخەوە ئامارەکان دڵخۆشکەر نین و ڕەوشی ژنان و ئافرەتان وەک پێویست نییە، هەرچەندە لە خولەکانی پێشووی پەرلەماندا چەند پرۆژە یاسایەک لەو بارەیەوە دەرکراوە،لەم خولەشدا بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین بەدەرکردنی یاسا رۆڵمان هەبێت لەکەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان، سوپاسی لیژنەی ئافرەتان لە پەرلەمان دەکەین، کە زۆر چالاکانە بەدواداچوون بۆ پرسە جۆراوجۆرەکانی ئافرەتان دەکەن“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”لەبەشێکی تری وتەکانیدا،سەرۆکی پەرلەمان وتی:”ئەوەی مایەی دڵخۆشییە ئەمڕۆ ئافرەتانی کورد وەک پێشمەرگە لە ڕۆژئاوا و باشوور، بوونەتە سیمبولی فیداکاری بەرخودان و مایەی شانازیی هەموو کوردێکن،بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمەدا ئافرەتانی کورد لە شەنگال بە دەست تیرۆرستان و تاریکبینانەوە بازرگانی و کۆیلایەتییان پێدەکرێت،هەر بۆیە دەڵێین ژنانی کۆبانێ و شنگال دوو سیمبولی گەورەی ئافرەتانی کوردن“.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”لە کۆتایی دانیشتنەکەدا سەرۆکی پەرلەمان سڵاوی نارد بۆ ئەو دایک و خوشکانەی لە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆرستان مێرد و کوڕ و براکانیان شەهید بوون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com