ژنە پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو:هەر ژنە شەهید و ئەنفالێك سەد نەوال سەعداوی دەهێنێت

0

ژنە پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو:هەر ژنە شەهید و ئەنفالێك سەد نەوال سەعداوی دەهێنێتkazhal

نوچەنێت.هەولێر:

ژنە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕونكردنەوەیەك سەبارەت بە هاتنی ژنە چالاكوانی میسری (نەوال سەعداوی) بۆ پەرلەمانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە كە ئەو بە هیچ شێوەیەك نەچۆتە پێشوازی ئەو چالاكوانە و دەشڵێت، هەر ژنە شەهید و ئەنفالێك سەد نەوال سەعداوی دەهێنێت هەر ژنە شەهید و ئەنفالێك هەزار نەوال سەعداوی دەهێنێت.

كەژاڵ هادی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان ڕونكردنەوەیەك سەبارەت بە هاتنی ژنە چالاكوانی میسری(نەوال سەعداوی)بۆ پەرلەمانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە كە بڕیاربوو لە بەرواری 23/11/2014 سەردانی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان بكات و دواتر نەچوە و رایدەگەێنێت”بەهیچ شێوەیەك لە پێشوازیكردنی نەوال سەعداوی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر ئامادە نەبووم و وێنەشم لەگەڵ نەگرتووە“.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەش لە هەڵواسینی وێنەی نەوال سەعداوی دەگرێت لە هۆڵی لیژنەی داكۆكیركردن لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان كە لیژنەكە بڕیاریانداوە وێنەیەكی ئەو ژنە لە هۆڵی لیژنە هەڵبواسرێت و دەڵێت”ئێمەی كورد بە سەدان شێرە ژنمان هەیە شایستەن وێنەكانیان لە هۆڵی لیژنەی داكۆكیردن لە مافی ئافرەتان هەڵبواسرێت، چونكە هەر ژنە شەهید و ئەنفالێك سەد نەوال سەعداوی دەهێنێت“.

نەوال سەعداوی ژنە چالاكوانی میسری بەمەبەستی بەشداریكردن لە كارو چالاكیەكانی هەفتەی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە،جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكیردن لە مافی ئافرەتان ڕەخنەش لەو نوسەرە میسریە دەگرێت و دەڵێت من تێبینیم لەسەر هەڵوێستەكانی ئەو چالاكوان و نوسەرە میسریە هەیە چونكە ڕۆژانە سوكایەتی و دەستدرێژی بە ژنی باڵا پۆش و سەرپۆش دەكرێت لە شەقامەكانی میسر و هیچ هەڵوێستێكی نییە، ئایا ئەمە دەبێت چ خێر وبێرێك بۆ كوردستان بهێنێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com