وەزیری دەرەوەی عێراق لە “قوم” ە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ئێستا لە شاری قومە و لە سەردانی مەرجەعە شیعەكانی ئێران و مەزارگە شیعەكانی ئەو وڵاتەیە.
لەگەڵ ئەوەی عێراق بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە هاریكاری وڵاتانی پێشكەوتووە بۆ بونیاتنانەوەی سوپاكەی و پێویستیشی بەی هەوڵێكی دیپلۆماسی هەیە تا بگەڕێتەوە نێو ریزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی، وەزیری دەرەوەی عێراق خەریكی بەسەركردنەوەی ئایەتوڵڵا حائیری و مەرجەعەكانی دیكەی شیعەیە لە شاری قوم.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەهلول بەیت، ئایەتوڵڵا حائیری بە ئیبراهیم جەیعفەری وتوە دەبێ وریابن لە ئاست فرتوفێڵی ئەمریكا كە دەیەوێت بە بیانووی شەڕی تیرۆرەوە جارێكی تر بگەڕێتەوە عێراق.