پارتی لە هەولێر یەكێك لە پۆستە گرنگەكانی خۆی دەداتە گۆڕان

0

پارتی لە هەولێر یەكێك لە پۆستە گرنگەكانی خۆی دەداتە گۆڕان nb_nawsherwan__201

نوچەنێت . رووداو

پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە یەكێك لە گرنگترین پۆستەكانی خۆی لە هەولێر بداتە بزووتنەوەی گۆڕان،بەرپرسێكی گۆڕانیش رایگەیاند،پێشنیازەكەی پارتی رەتناكەنەوە.

پارتی ئێستا ئیدارەی پارێزگای هەولێر بە تەنیا بەڕێوەدەبات و لەوبارەیەوە ئەحمەد كانی كە ئەندامی لێژنەی دانوستاندنی پارتی بۆ پارێزگای هەولێر،ئاشكرای كرد كە حیزبەكەی ئێستا زیاتر لە هەر لایەنێك لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە رێككەوتن نزیكە. گوتیشی”هەرچەندە جارێ هیچ رێككەوتنێكی كۆتایی نەكراوە،بەڵام لە گۆڕان زۆر نزیكین”.

بزووتنەوەی گۆڕان داوای پۆستی دووەمی پارێزگای هەولێر دەكات، بەڵام محەممەد حاجی، رێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت “پارتی لە جێی پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر كە داوامان كردبوو پێشنیازی قایمقامی ناوەندیی هەولێری كرد بۆ گۆڕان”.

محەممەد حاجی نەیشاردەوە كە ئەوان پێشنیازەكەی پارتی رەتناكەنەوە”بەرەوپێشچوون هەیە لەگەڵ پارتی و قایمقامی ناوەندیی هەولێر پۆستێكی خراپ نییە بۆ گۆڕان”.

داواكەی گۆڕان بۆ پۆستە ئیدارییەكانی هەولێر لە قایمقام زیاترە. محەممەد حاجی دەڵێ “گۆڕان داوای شەش بەڕێوەبەری ناحیەكانی پارێزگای هەولێری كردووە و پارتیش بە پێنج بەڕێوەبەر رازی بووە”. هەروەها گوتی داوای دوو بەڕێوەبەری گشتیمان كردووە لە هەولێر.

بزووتنەوەی گۆڕان روون و ئاشكرا بە پارتی گوتووە،ئەگەر ئێوە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بدەنە یەكێتی، ئەوا ئێمەش داوای جێگری پارێزگار دەكەین و لەسەر داوای خۆمان سوور دەبین.

بەڵام پارتی ئەو پۆستەی بۆ خۆی یەكلایی كردووتەوە. ئەحمەد كانی گوتی”سەرۆكی ئەنجوومەن نادەین بە یەكێتی و ئەم پۆستە بۆ پارتییە و كۆتایی هاتووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com