یەكێتی : سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت پڕۆژه‌ی فڕاكسیۆنی ئێمە بووه
نوچەنێت – هەولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند،پڕۆژه یاسای سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان هی فڕاكسیۆنی سەوز بوە كە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی كردوە.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسای سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان و كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌و به‌دواداگه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه د. رێواس فایه‌ق پەرلەمانتاری یەكێتی لە په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”ئه‌و دوو پڕۆژه یاسایه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت،پڕۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستانن بۆ دروستكردنی سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان،له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌و به‌دوادا گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت“.
پەرلەمنتارەكەی یەكێتی جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە”پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ئێمه بنێرێت، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونماندا دوو پڕۆژه یاسامان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پێشكه‌شكردوه بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ئێستادا دوو پڕۆژه یاسا هه‌یه بۆ دروستكردنی سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان یه‌كێكیان هی حكومه‌ته یه‌كێكی تریان هی په‌رله‌مانه،ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی سه‌وزه‌وه پێشكه‌شكراوه كە به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فراكسیۆنی سه‌وزبوون له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا“.
روونیشیكرده‌وه”له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی سه‌وزه‌وه پێشكه‌شكراوه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و ئه‌م دوو پڕۆژه یاسایه نێردراوه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی تێبینی له‌سه‌ر بنوسێت،به‌ڵام حكومه‌ت له جیاتی نوسینی تێبینی دوو پڕۆژه یاسای ناردووه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه ده‌بێت ئەمڕۆ سێ شه‌ممه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت“.
د. رێواس فایه‌ق رایگه‌یاند”ئه‌م دوو یاسایه هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌دامه‌زراوه‌كردنی كه‌رتی نه‌وته له‌هه‌رێمی كوردستاندا،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی دوو مادده له یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 و ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له كه‌رتی نه‌وتدا واته له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان خاوه‌نی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت، له رێگه‌ی دروستكردنی دامه‌زاراوه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شده‌كرێن“.
وتیشی”سه‌باره‌ت به سندوقه‌كه‌ش ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه ده‌فرۆشرێت ده‌خرێته ناو ئه‌و سندوقه‌و ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه“.