جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه سوپاسی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەكات 
نوچەنێت:
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندو به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی كرد.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێك دا له سه‌رنگه‌ره‌كانی به‌رگری له جه‌له‌ولا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی یەكێتی رایگه‌یاند: پێم خۆشه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا بگه‌یه‌نمه سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی.
وتیشی: داواده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه بتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و هه‌وڵبده‌ین بۆ بۆدیهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه تائێستا نه‌هاتوونه‌ته‌دی.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سوپاسی قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكارییه‌كانی سوپای عیراق و هاوپه‌یمانانی كرد كه له جه‌نگی دژبه تیرۆرستانی داعش هاوكارو به‌شداربوون.