حكومه‌ت،داوا له‌قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی ده‌كات بگەڕێنەوە بۆ دەوام و واز لەخۆپیشاندان بهێنن
نوچه‌نێت – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی قوتابیانی كۆلیژی پزیشكی بۆماوه‌یی چه‌ندین رۆژ دژی كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی كوردستان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و نه‌چونه ده‌وامی خوێندنه‌وه،له ئێستادا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ئه‌و كۆلێژه هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه‌و داواش له‌قوتابیان ده‌كاتن بگەڕێنەوە سه‌ر دەوامی خۆیان.
دوای ئەوەی قوتابیانی كۆلیژی پزیشكی هەولێر دژی كردنەوەی بەشی پزیشكی لە زانكۆی كوردستان چه‌ندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه و هه‌روه‌ها نه‌چونه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکدا بەماڵپەڕی فەرمی حکومەتی رایگەیاندوه”دوای کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا وزانکۆی کوردستان لەبارەی ناڕەزایی قوتابی وخوێندکارانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەهۆی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لەو زانکۆیەدا، دووپاتکرایەوە هێشتا ئەو کۆلێژە نەکراوەتەوە وکار بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی دەکرێت وئەگەر ئەم بڕیارەش درا ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت“.
وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌شڵێت”ئێمە رایدەگەیەنین کە بۆچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی هەمان بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، بۆیە داوا لە قوتابی وخوێندکاران دەکەین بگەڕێنەوە دەوامی خۆیان و دووپاتی دەکەینەوە حکومەت بۆ ئایندەی ئەو قوتابی وخوێندکارانە پەرۆشە وهەر بڕیارێک کە بیدات لەبەرژەوەندی ئەوانەوە دەبێت“.