زەرقاوی بە ئەشكەنجە كوژراوە!

0
زەرقاوی بە كوژراوی

زەرقاوی بە كوژراوی

زەرقاوی بە ئەشكەنجە كوژراوە!

نوچەنێت-سەندەی تایمز

سەربازێكی ئەمریكی بۆ یەكەمجار چیرۆكی كوشتنی ئەبو موسعەب زەرقاوی ،دامەزرێنەری ئەوەی پێی دەوترێ‌ دەوڵەتی ئیسلامی، ئاشكرا دەكات.
سەرەتا و ساڵی 2006 ئەمریكاییەكان رایانگەیاند كە ئەبو موسعەب زەرقاوی بەهۆی بۆمببارانكردنی ماڵەكەی لە پارێزگەی دیالە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە، دواتر پەنتاگۆن لە راگەیاندنێكیدا وتی كە زەرقاوی بە بۆمبەكان برینداربووە و دوای كاتژمێرێك بەهۆی سەختی برینەكانیەوە مردووە، ئێستاش سەربازێكی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكا نهێنی چۆنێتی ئەشكەنجەدانی تا مردنی ئاشكرا دەكات.
سەربازەكە دەڵێت “لەناو ئەمبوڵانسەكەدا فەرماندەیەكی كۆماندۆ كە دەستكێشی لەدەستدابوو، سەری زەرقاوی گرت و زۆر بە توندی چەندین جار كێشای بە لاتەنیشتی ئەمبوڵانسەكەدا، هەتا زەرقاوی بەتەواوی گیانی دەرچوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com