پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا: داعش بە 300 چەكدارەوە موسڵی كۆنترۆڵكرد
نوچەنێت-مەداپرێس
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دەڵێت لێدوانەكانی مالیكی سەبارەت بە كەوتنی موسڵ راست نین و خوی مالیكی بەرپرسە لە كەوتنی ئەوشارە بەدەستی چەكدارانی داعش.
دوێنێ نووری مالیكی جێگری سەرۆككۆماری عێراق رەتیكردەوە سوپاكەی ئەو شكستی هێنابێت و وتی چەند لایەنێك رێكەوتنی ساسییان كردبوو بۆ كەوتنی موسڵ و پێكهاتەیەكی عێراقیش ئامادە نەبوو شەڕی داعش بكات چونكە پێیوابوو داعش تەنیا شەڕی مالكی و شیعە دەكەن.
لە بەرامبەردا ئەمڕۆ یەكشەممە موحسین سەعدون ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی تەواوی قسەكانی مالكی رەتكردەوە و ئەوی بە بەرپرس دانا لە كووتنی موسڵ، چونكە كاتی كەوتنی موسڵ مالیكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بوە.
موحسین سەعدون وتی خەڵكی موسڵ باش دەزانن كە دوو رۆژ بەر لە كشانەوەی سوپای عێراق لە موسڵ چوونە ئەو شارە و ژمارەیان 300 كەسی تێنەدەپەڕاند و توانیان موسڵ داگیر بكەن بێئەوەی كەس فیشەكێك بەڕوویاندا بتەقێنێت.