سێ‌ سەد سویدی لە ریزەكانی داعش دان!

0
یەكێك لە چەكدارە سویدییەكانی داعش لەگەڵ هاوسەرەكەی

یەكێك لە چەكدارە سویدییەكانی داعش لەگەڵ هاوسەرەكەی

سێ‌ سەد سویدی لە ریزەكانی داعش دان!

نوچەنێت-عەرەبیەی ئینگلیزی

سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی سوید دەڵێت تا ئێستا 300 هاوڵاتی سوید پەیوەندییان بە ریزەكانی رێكخراوی توندڕەوی داعشەوە كردووە.
ئەمڕۆ شەممە ئەندرێس تۆرنبێرگ سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی سوید لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی فەرمیی سوید وتی “ناوی سەد كەسی سویدیمان لایە كە چوونەتە ریزەكانی داعش، هەندێك كەسی تریش گومانیان لێدەكرێت بەمەبەستی چوونە ریزەكانی داعش سویدیان بەجێ‌ هێشتبێت، هەندێكی تریش چوون بەڵام جارێ‌ ناوەكانیان لای ئێمە تۆمار نەكراوون، بە هەموویە بڕوامان وایە 30 هاووڵاتی سوید چوونەتە ریزەكانی داعش”.
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوید وتویەتی سویدییەكانی ناو داعش لە كەمپی تایبەتدا فێردەكرێن ببنە تیرۆریست و چەك و تەقەمەنی بەكاربهێنن.
وەك ئەو بەرپرسە باڵا سویدییە وتویەتی ئەو سویدییانەی ناو داعش كە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، وەك كەسانێك مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە ئامادەیی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستییان هەیە، بۆیە دەخرێنە ژێر چاودێرییەكی وردەوە.
شیاوی وتنە پێشووتر گیلیس دی كرێچۆڤ رێكخەری كاروباری دژەتیرۆر لە یەكێتی ئەوروپا وتبووی 3000 ئەوروپی لە ریزەكانی داعشدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com