فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل، تایبه‌ت به نوچه نێت
هه‌ر له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك لێدوان و زانیاری سه‌ره‌تایی له‌باره ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه. به‌پێی ئه‌زمونی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره كاره تیرۆریستیانه ئه‌و جۆره لێدوان و زانیارییانه كارێكی نامۆ نه‌بوو، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسی بكه‌ین ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌به ئاواره‌كانی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو زیاتر ده‌مانه‌وێ باس له‌وه بكه‌ین كه ئه‌ركی ئاسایش ده‌بێت له‌سێ قۆناغ به‌پێی چه‌ندین بنه‌مای كاری ئه‌منی بێت، كه‌ته‌نها له‌وقۆناغه‌دا قه‌تیس نابێت كه رێگری كردنه له كاری تیرۆریستی، به‌ڵكو هه‌موو ده‌زگایه‌ك ده‌بێت به‌پێی چه‌ندین بنه‌مای سه‌ره‌كی كار بكات له‌قۆناغی به‌ر له‌كاری تیرۆر وقۆناغی رووداوی كاری تیرۆر و قۆناغی دوای رووداوه‌كه.
جیاوازی نێوان ته‌قینه‌وه‌كانی قاعیده وداعش
كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه له‌كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌قاعیده، ئه‌نجام درا. له‌وانه له‌هه‌ولێر ته‌قینه‌وه‌كانی 1ی شوبات و دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌م هێزه‌كانی ناوخۆ بوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی مه‌شقكردنی پۆلیس بوو، كه‌له هه‌ولێر به‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مرور ناسراوه. دوای چه‌ند ساڵێك وه‌ستان و نه‌مانی ته‌قینه‌وه پارساڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌نجام دراو رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درا. ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌لایه‌ن داعشه‌وه بووه. ره‌نگه له‌رووی ته‌كنیكی ئه‌نجام دانی كرده تیرۆریستیه‌كانه‌وه جیاوازییه‌ك له‌نێوان ته‌قینه‌وه‌كانی قاعیده و داعشه‌وه نه‌بێت. هه‌رهه‌موو ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژین و به به‌كارهێنانی خۆكوژ و ئۆتۆمبیل بۆمرێژكراو ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام له‌رووی ئامانجه‌وه ده‌كرێت جیاوازییان هه‌بێت. له‌كاتی ئێستادا كورد له‌دژی داعش له‌سه‌نگه‌ره بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه داعش وه‌ك به‌شێكی ته‌واوكاری شه‌ڕی به‌ره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ش له‌شاره‌كان ئه‌نجام بدات. له‌وكاته‌شدا گرنگ پێكانی ئامانجه‌كه نییه. به‌ڵكو خودی ته‌قینه‌وه‌كه ئامانجه. مامه‌ڵه‌كردنی نابه‌جێش له‌رووی ئه‌منی و راگه‌یاندنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ته‌قینه‌وانه ئامانجی دوژمن زیاتر ده‌پێكێ.
بنه‌ما گشتییه‌كانی كاری ئه‌منی
چه‌ند بنه‌ماییه‌ك بۆ كاری ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌یه، كه ره‌نگه زۆربه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دونیا ره‌چاوی بكه‌ن. ئه‌م بنه‌مایانه‌ش به‌سه‌ر سێ قۆناغ دابه‌ش ده‌بێت. هه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ر قۆناغێك ده‌كه‌وێت. قۆناغه‌كانیش ئه‌مانه‌ن
1- قۆناغی به‌ر له كرده تیرۆریسته‌كه یان ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌منیه‌ت تێك ده‌دات
2- قۆناغی روودانی كرده تیرۆریستیه‌كه
3- قۆناغی دوای رووداوه‌كه
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یه كه گریمانه‌ی بوونی كرده‌ی تیرۆریستی بكه‌ن، له‌و شوێنه‌ی كه ده‌گرێت ئامانجی سیاسی له‌پشته‌وه بێت. وته‌یه‌كی سیاسی هه‌یه ده‌ڵێت” سیاسه‌ته به‌گریمانیش بێت ده‌بێت دوژمن بۆ خۆی دابنێت” له‌وقۆناغه‌دا چاوساغی و به‌توانایی ده‌زگاكان ده‌رده‌كه‌وێت. واته ده‌بێت ده‌زگاكان هه‌موو تواناكانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شیكردنه‌وه‌ی زانیاری و رێگرییه‌كانی دیكه به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی روونه‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به‌ده‌زگاكانی ئاسایش له‌كوردستان تاراده‌یه‌كی هه‌ره زۆر توانراوه له‌و قۆناغه‌دا ئاسایش به‌رقه‌رار بكه‌ن، ئه‌مه‌یان له میانه‌ی ئه‌نجامه‌كانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌گینا نازانین تواناكانی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌رووی مرۆیی و مادیی و ته‌كنیكیه‌وه و ئه‌زمونه‌وه چییه؟ ره‌نگه پاساوی ئاسایشیش له پێنه‌دانی زانیاری له‌مرووه‌وه سروشتی كاره‌كه‌یان بێت كه ده‌بێ به‌نهێنی بێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێ جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه قۆناغی چاوكراوه‌یی و ئاماده‌باشی بۆ كاری ئاسایش به‌ر له‌كرده‌ی تیرۆریستیه نه‌وه‌ك دوای كرده‌ی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له ئاسایش ده‌كات چاوكراوه بێت؟ مه‌به‌ست ئه‌وه نییه چاوكراوه‌یی و ئاماده‌باشی له‌قۆناغه‌كانی دیكه گرنگ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ده‌بێت به‌ر له‌روودانی كرده تیرۆرستیه‌كه بێت.
له‌قۆناغی دووه‌م دا ئامانجی سه‌ره‌كی ئیحتواكردن و كۆنترۆل كردنی بارودۆخه‌كه‌یه، واته ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چه‌ند بنه‌مایه‌كی كاركردنیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی روودانی كرده‌ی تیرۆریستی چی ده‌كه‌ن؟ یه‌كه‌م كار ده‌بێت تیمه‌كانی ئاسایش بیر له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی كرده‌ی مزده‌وه‌ج، دووسه‌ره یان زیاتر بكه‌نه‌وه. واته كرده تیرۆریستیه‌كه به‌زنجیره بێت و له‌دوای یه‌كتر بێت. جا چ له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه خۆكۆژی دیكه و هه‌ڵمه‌تی دیكه‌ی هێرشكردنی به‌دواوه بێت، یان زیاتر له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بێت. چونكه ئه‌و كاره نه‌خوزراوانه زیانیان زیاتر ده‌بێت بۆیه له‌رووی رێگگرتن له ئاپوره‌ی خه‌ڵك و چه‌ندین دیارده‌ی دیكه ده‌توانن چاكتر ئیحتیوای ناوچه‌ی رووداوه‌كه بكه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پیاوانی ئه‌منی ده‌كرێت. زۆرجار له‌ته‌قینه‌وه‌كانی كوردستان ده‌بینرێت له‌كاتی ته‌قینه‌وه هه‌موو شته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له‌وشوێنانه به‌رپرسی ئیداری و خه‌ڵكی ساده و هه‌موو چین وتوێژه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن. بنه‌مایه‌كی دیكه بنه‌مای فریاكه‌وتنه. خاڵێكی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه راگه‌یاندنه، له‌مه‌یان دا زۆرجار كێشه‌كان ئاڵۆزده‌بێت ده‌بێت له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه له‌وقۆناغه چه‌ند خاڵێك ره‌چاو بكرێت:
1- دوور بوونی به‌رپرسانی ئه‌منی له‌هه‌ر لێدوانێكی نابه‌رپرسانه
2- دوور بن له تۆمه‌تباركردنی هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
3- دواخستنی لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری كرده‌كه بۆ دوای لێكۆڵینه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی كرده‌كه‌ی خسته‌ئه‌ستۆ چونكه زۆرجار هه‌بووه دوو ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی جیاوازیان له لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت. بۆ نموونه له‌كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له‌لوبنان كه‌ده‌رهه‌ق به‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌رده‌ن كرابوو، پیاوێكی لوبنانی 17 ساڵ زیاتر بوو گیرا، كه‌چی ساڵانێك بوو له ئه‌رده‌ن كه‌سانێك له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت له‌سێداره درابوون.
4- دووربوون له‌گومانكردن و قسه‌ی گشتی له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانه‌وه
5- دوور بوون له قسه‌كردن له‌هۆكاری كرده تیرۆرستیه‌كه چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاری كرده‌كه ناراسته‌وخۆ تۆمباركردنی كه‌سانی دیكه به‌نابه‌رپرسێتی و كه‌مته‌رخه‌می..هتد
له‌قۆناغی سێیه‌میش دا ئامانجی سه‌ره‌كی ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌ره‌كانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه. ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه‌دا كاره‌مه‌یی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه نابێت به‌گومان خه‌ڵك بگرێت و نابێت ره‌شبگیری بكات. دواتریش ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌نجام بدات و هۆكاره‌كان و ئه‌نجامه‌كان بكاته به‌شێك له‌ئه‌زمونی كاركردنی خۆی.
له‌كوردستان چه‌ند ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كرێت؟
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا رۆشنایی ده‌خه‌مه سه‌ر قۆناغی دووه‌مه. واته ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو رۆژه‌ی دوای ته‌قینه‌وه‌كه بدوێم باس له‌چه‌ند دیارده‌یه‌ك بكه‌م كه زیاتریان په‌یوه‌ندیان به‌مامه‌ڵه‌یی ئیعیلامییه له‌گه‌ڵ رووداوه تیرۆریستیه‌كان. بۆ ئه‌مه سه‌یری لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكم كردووه كه زۆربه‌یان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردووه. ره‌نگه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و به‌رپرسانه ئه‌منی نین، باسیان ناكه‌ین. به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه به‌رپرسێكی ئه‌منییه ئه‌م قسه‌یه ده‌كات” هەر کەسێک گومانی لێبکرێت دەستگیر دەکرێت”. ئه‌م لێدوانه له سایتی باس نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك خۆی دامانناوه.
نموونه‌یه‌كی دیكه خودی به‌یننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه كه تێیداهاتووه” بەداخەوە وەك بۆمان روون بۆتەوە تیرۆریستان سود لەو ئاسانكارییانە وەردەگرن كە بۆ مامەلە لەگەل دانیشتوانی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە هەرێمدا گیراوەتە بەر” به‌ر له‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای به‌یننامه‌كه ده‌ڵێ” ئەم كردەوە قیزەوەنە لە دوژمنێكی شكستخواردوو چاوەڕوانكراوە. برا پێشمەرگەكانمان لە بەرەكانی شەڕدا رۆژانە گورزی كوشندە لە تیرۆریستان دەوەشێنن و خەونەكانیان بۆ گەیشتن بە كوردستان لە گۆڕ دەنێن، بۆیە نائومێدانە پەنا بۆ كرداری لەمجۆرە دەبەن”.
سێ خاڵ له‌و دوو په‌ره‌گرافه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌م: په‌نجه‌ی تۆمه‌تی راسته‌وخۆ بۆ عه‌ره‌به‌كانی باشوور درێژ ده‌كات، ئه‌مه خاڵێكه دێمه‌وه سه‌ری. دووه‌م: لایه‌نی ئه‌نجام ده‌ر دیار ده‌كات واته بێ ناوهێنان ده‌ڵێ داعشه، ئه‌مه له‌كاتێكدا هێشتا خودی داعش ته‌به‌نی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی نه‌كردبوو. سێیه‌م خاڵ باس له هۆكاره‌كه ده‌كات گوایه له ئه‌نجام ئاسانكاری مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باشووره. ده‌كرێت چواره‌میش زیاد بكه‌ین: ئه‌وه‌یه زۆر به‌گشتی قسه له‌سه‌ر تۆمه‌تباران ده‌كات.
ئاسایش و مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌به ئاواره‌كان
عه‌ره‌به ئاواره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌دوای 2004 وه روو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئایا به‌خواستی خه‌ڵك بوو یان نا، ئه‌وا رێژه‌ی ئه‌وان رۆژ به‌رۆژ زیاتر بووه. ئه‌مه‌یان ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست نه‌بووه به‌رووی سیاسیه‌وه به‌ڵكو روویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌بووه. چونكه ده‌زانرێت زۆربه‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان به‌كه‌فیل جێنیش ده‌بن و كه‌فیلیش كه‌سێكی ناسیاوی ئه‌وان ده‌بێت و خه‌ڵكی كوردستانیشه. یه‌كه‌م كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه له‌ئاسایشه‌وه‌یه. به‌پێی هه‌ندێك داتا زیاتر له 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌كوردستان ده‌ژیت. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه داكۆكی له‌مه‌سه‌له‌ی بوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئاواره بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وا دووه‌م جاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌بوونی ئه‌وان ده‌كات له‌رووی ئه‌منییه‌وه یه‌كه‌میان له‌كاتی هێرشی داعش بوو بۆ سه‌ر گوێر ومه‌خمور كه له‌ناو شاری هه‌ولێر خه‌ڵك بیری له‌رۆیشتن ده‌كرده‌وه، ئه‌وكاته به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش باسی له‌بوونی تابووری پێنجه‌م كرد خه‌ڵكیش یه‌كسه‌ر واتێده‌گه‌یشتن كه‌مه‌به‌ست بوونی عه‌ره‌به‌كانه. ئه‌مجاره‌ش باسكردنی ئاواره‌كان وه‌ك هۆكارێك له‌و ته‌قینه‌وه‌یه عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌ن كورده‌كان و دانیشتوان هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته جێگه‌ی پرسیاره‌وه وكاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراوی ده‌بێت. وه‌ك ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی گه‌نجان له‌فه‌یسبووك و تۆره‌كانی دیكه‌ی ئینته‌رنێت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبیلی عه‌ره‌به ئاواره‌كان و جنێو به‌عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن. ره‌نگه ئه‌مه ته‌شه‌نه بسه‌نێ دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاسانكاری له‌مامه‌ڵه‌ی هاتنی عه‌ره‌به‌كان كرابێت، مانای ئه‌وه نییه ئاسایش واز له‌چاودێری كردنیان بهێنێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئاسایش نابێت وا به‌گشتی له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كان به به‌یاننامه ئاواره‌كان تۆمه‌تبار بكات یان به هۆكاریان بزانێت. به‌ڵكو ده‌بێت له‌رێگای حكومه‌ته‌وه ئه‌وا مه‌سه‌له‌یه تاوتوێ بكات. باسكردنی مه‌سه‌له عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر كردیه‌كی تیرۆرستی كارێكی شیاو نییه. ئه‌گه‌ر دووباره بچینه‌وه سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وا ده‌زانین شیاونه‌بوونی ئه‌وكاره له‌كوێییه؟
