“ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئیسلام خزمەت بە داعش و ئەجێنداكەی ئەكەن”

0

“ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئیسلام خزمەت بە داعش و ئەجێنداكەی ئەكەن”subhan
نوچەنێت – هەولێر:
ژمارەیەك نوسەرو رۆشنبیرو زانای ئایینی و مامۆستای زانكۆ و چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگا،لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی ئەو نوسەر و سیاسیانەی بەهۆی داعشەوە هێرش دەكەنە سەر پیرۆزیەكانی ئایینی ئیسلام، رایدەگەیەنن: كۆمەڵێ قەڵەمی گوماناوی لەژێر ناوی دژایەتی داعشدا،هەموو سنورەكانیان تێپەراندوە و تا ئاستی گاڵتەجاری سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی میللەتی كوردی موسولمان ئەكەن،ئەم قەڵەم و دەنگە نەشازانە خزمەت بە داعش و ئەجێندای داعش ئەكەن.

ژمارەیەك نوسەر و رۆژنامەنوس و رۆشنبیرو زانای ئایینی و مامۆستای زانكۆو چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگا، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (نوچەنێت)نێراوە رایدەگەێنن”لەوەتەی بەزمی داعش كراوەتە خەبەری یەكەمی ڕاگەیاندن هێرشێكی نارەوا و ناقۆڵا بۆ سەر موقەدەسات و پیرۆزیەكانی میللەتی كوردی موسوڵمان دەستی پێكردوە. كۆمەڵێ قەڵەمی گوماناوی لەژێر ناوی دژایەتی داعشدا، هەموو سنورەكانیان تێپەراندوە و تا ئاستی گاڵتەجاری سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی میللەتی كوردی موسولمان ئەكەن“.

هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەشیان راگەیاندوە”ئەم قەڵەم و دەنگە نەشازانە خزمەت بە داعش و ئەجێندای داعش ئەكەن و هۆكارێكن بۆ ئەوەی گەنجانێك كە بە تەواوی لە دین تێنەگەشتون هێندەی تر گر بیانگرێ و پەیوەندی بەو گروپانەوە بكەن كە بەناوی ئیسلامەوە توندوتیژی ئەنجام ئەدەن. هەموو ئەم بوقە ئیعلامیە نارەسەنانە بەشدارن لە گەورەبون و تەشەنەكردنی داعشدا و هیچیان جیاواز نیە لەوانەی بازرگانیان لەگەڵدا ئەكەن“.

رونشیان كردوەتەوە”ئەو قەڵەمە ژەنگاویه عەلمانچیانە ئەوەندی شەڕی كۆنە قینن بەرامبەر بە ئیسلام لەسەدا یەكی ئەوە نوكی قەڵەمەكانیان بچەقاندایەتە بازرگانەكانی نەوت لەگەڵ داعش ئێستا كەس نەیدەوێرا خیانەتی ئاوا ئەنجام بدات بەناوی كوردایەتیەوە“.

هەر لەبەیاننامەكەیان هۆشداری ئەوەش دەدەن و رایدەگەێنن”زەنگی هۆشیاری لێ ئەدەین و ئەڵێین ئیدی بەسە و ئەم سوكایەتیە راگرن! زۆرینەی رەهای ئەم میللەتە موسوڵمانە تورە مەكەن و دەست لە سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی هەڵگرن. ئەگەر نا ئەم زۆرینە ئاوا بێدەنگ نامێنێتەوە و بە شێوازی نوێ و مەدەنی پەیامی خۆی ئەدا بە گوێی هەموو ئەوانەدا كە بێ حورمەتی بە ناسنامە و شوناسی ئەم میللەتە ئەكەن“.

دواجاریش داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەكەن كە هەرچی زوە رێ و شوێنی پێویست بۆ كۆتاییهێنان بەم حاڵەتە ترسناكە بهێنێ و هەرگیز نەهێڵێ لەسەر خاك و ئاوی پیرۆزی كوردستاندا سوكایەتی بە ئیسلام و موقەدەساتی كورد و كوردستان بكرێ.

ئەمەی خوارەوەش دەقی بەیاننامەكەیە:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

جەماوەری موسوڵمانی كوردستان

تەواوی دەزگا میدیاییەكانی هەرێمی كوردستان

لەوەتەی بەزمی داعش كراوەتە خەبەری یەكەمی ڕاگەیاندن هێرشێكی نارەوا و ناقۆڵا بۆ سەر موقەدەسات و پیرۆزیەكانی میللەتی كوردی موسوڵمان دەستی پێكردوە. كۆمەڵێ قەڵەمی گوماناوی لەژێر ناوی دژایەتی داعشدا، هەموو سنورەكانیان تێپەراندوە و تا ئاستی گاڵتەجاری سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی میللەتی كوردی موسولمان ئەكەن .

میللەتی كورد كە زیاد لە ١٤٠٠ ساڵە بە ئیختیاری خۆی ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردوە و ئیسلام تێكەڵ بە گۆشت و ئێسقان و بونمان بوە و مێژومان بەبێ ئیسلام هیچی لێ نامێنێتەوە و بە تێكرا دژ بە داعش و هاوشێوەكانی بوە و زۆرینەی رەهای دیندارانی كوردستان پابەندی ئیسلامی راستەقینەن كە لە شێخانی تەریقەت و پیاوانی گەورەی وەك ابن صلاحی شارەزوری و شیخ مەعروفی نۆدێ و ئیبن خەلەكان و كاك ئەحمەدی شێخ و شێخ سەعیدی نورسی و سەركردە مەزنەكانی وەك شێخ مەحمودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و قازی محەمەد و شێخانی بارزان و بۆمان ماوەتەوە.

ئەوە پێشمەرگە دیندار و خواپەرستەكانی كوردستانن كە لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ بە دەم خۆشەویستی خواوە خۆیان بۆ خاك ئەكەنە قوربانی. ئەوە میللەتی دینداری كوردە كە مزگەوت و ماڵەكانی خۆی ئاوەڵا كردوە بۆ ئاوارەكان و لێقەوماوان بێ جیاوازی عیرق و ئایین و نەتەوە

ئێمە پێمان وایە ئەم قەڵەم و دەنگە نەشازانە خزمەت بە داعش و ئەجێندای داعش ئەكەن و هۆكارێكن بۆ ئەوەی گەنجانێك كە بە تەواوی لە دین تێنەگەشتون هێندەی تر گر بیانگرێ و پەیوەندی بەو گروپانەوە بكەن كە بەناوی ئیسلامەوە توندوتیژی ئەنجام ئەدەن. هەموو ئەم بوقە ئیعلامیە نارەسەنانە بەشدارن لە گەورەبون و تەشەنەكردنی داعشدا و هیچیان جیاواز نیە لەوانەی بازرگانیان لەگەڵدا ئەكەن.

ئەو قەڵەمە ژەنگاویه عەلمانچیانە ئەوەندی شەڕی كۆنە قینن بەرامبەر بە ئیسلام لەسەدا یەكی ئەوە نوكی قەڵەمەكانیان بچەقاندایەتە بازرگانەكانی نەوت لەگەڵ داعش ئێستا كەس نەیدەوێرا خیانەتی ئاوا ئەنجام بدات بەناوی كوردایەتیەوە

ئێمە لێرەوە زەنگی هۆشیاری لێ ئەدەین و ئەڵێین ئیدی بەسە و ئەم سوكایەتیە راگرن! زۆرینەی رەهای ئەم میللەتە موسوڵمانە تورە مەكەن و دەست لە سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی هەڵگرن. ئەگەر نا ئەم زۆرینە ئاوا بێدەنگ نامێنێتەوە و بە شێوازی نوێ و مەدەنی پەیامی خۆی ئەدا بە گوێی هەموو ئەوانەدا كە بێ حورمەتی بە ناسنامە و شوناسی ئەم میللەتە ئەكەن.

دواجاریش داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەكەین كە هەرچی زوە رێ و شوێنی پێویست بۆ كۆتاییهێنان بەم حاڵەتە ترسناكە بهێنێ و هەرگیز نەهێڵێ لەسەر خاك و ئاوی پیرۆزی كوردستاندا سوكایەتی بە ئیسلام و موقەدەساتی كورد و كوردستان بكرێ.

كاتیەتی بەجدی قەڵەمە ژیرەكانیش بێنەگۆ كەبڕوایان بە پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و گفتۆگۆ هەیە پێویستە ڕێگربن لەو دەنگە نەشاز و توندڕەوە كەشەڕێ كۆنەقینی ئایدۆلۆژی دۆڕاوی لەژێر پەردەی دژایەتی داعشدا بە ئیسلام و پیرۆزیەكانی میللەت دەگێڕێت و كۆمەڵگا دابەشدەكات بەسەر دووبەرەدا و پێكدادانی كۆمەڵاتی دەخولقێنێت لەقێناو مەرانە تەسكە شەخسی و ئایدۆلۆژیەكانیان

هاوپێچ : ناوی نوسەرو زاناو ڕۆشنبیر و چالاكوانەكان

عەلی حەمە صاڵح ………… پەرلەمانتار

عمر علی … نوسەر و خوێندكاری دكتۆرا

عبدالكریم احمد ……. ڕۆژنامەنوس

شاهۆ قەرەداغی … نوسەر و توێژەر

دانا عبدول … چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی

عیرفان احمد كاكە محمود … چالاكوان

كامیل مەحمود ………. ڕۆژنامەنوس

صهیب صالح … توێژەری كۆمەڵایەتی

وریا باقر ……… چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی

محمود عگا گاهر ……. خوێندكاری زانكۆ

پشتیوان محمود عبدالله …….. مامۆستا

كاروان محمد خانەقینی … ڕۆژنامەنوس

كارزان شێخ سلام …… پارێزەر

بێستون محمد تاوگۆزی … ڕۆژنامەنوس

سامان حمە صالح ڕەباتی … توێژەر

دانا شێخ عزیز پاڕەزانی .. .. چالاكوان

علی حسن حسین …. چالاكوان

إقبال غفار أمین …. چالاكوان

محمد باران …. چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی

كۆچەر عەلی مەنتك …. ڕۆژنامەنوس

محمد عمر كانی …… رۆژنامەنوس و راگەیاندنكار

ئەندام عومەر ……… ڕۆژنامەنوس

كاوان قادر ………. چالاكوان

زانا سالار ……. ڕۆژنامەنوس

جبار عزیز ابوبكر ………….. چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی

دێراو مهدی حسن ……….. ( ئەندازیار )

ڕەزوان زەڵمی ………….. ڕاگەیاندكار

خەبات نەوزاد … ڕۆژنامەنوس

سۆران غەفور …… چالاكوان

ڕاشید ئیكرام … خوێنكاری ماستەر

فەهمی موهەندیس … چالاكوان

هەرێم جەعفەر … دكتۆر

ئومێد موفەری … ڕۆژنامەنوس

یەحیا نەوزەر جاف … چالاكوانی مەدەنی

ماكوان كریم محمد ………….. ڕۆشنبیر و لێكۆلەر

محمد قادر سینەمۆكی … ( ڕۆشنبیر )

سەرهەنگ جمیل عبدالله …..( خوێندكاری زانكۆ)

بەیان محمد رۆوف…….. ( پارێزەر )

حیدر حمە صالح محمد ……..( ڕۆژنامەنوس )

ئومێد عومەر علی ……..( خوێندكاری دكتۆرا )

ئومێد عومەر علی …… خوێنكاری دكتۆرا )

محمد سالار پاشا ………… ڕۆژنامەنوس

ئاری عبداللگیف ……… نوسەر و شاعیر

ئارام بامۆكی ………… ڕۆژنامەنوس و شاعیر

ئاراس محمد ………. ڕۆژنامەنوس

هاودەنگ محمد ……… ڕۆژنامەنوس

سەلام كریم ……….. ڕۆژنامەنوس

ئاسۆ نامیق …. سەرنوسەری سایتی ئایندە

ئاكام صالحی…. نوسەر و ڕۆشنیر

جمال غریب ……… نوسەر و ڕۆژنامەنوس

ئارام جلال ……….. چالاكی كۆمەڵی مەدەنی

سوارە بیلال صابر …….. ڕۆژنامەنوس

ئومێد مڤفر … ڕۆژنامەنوس

كارزان عارف ……. چالاكوان

فەهمی حەمەتۆفیق … مامۆستا و ڕاگەیاندكار

إسراء صدیق عبدالعزیز …………… ( خوێندكاری ماستەر )

پشتیوان صابر عزیز…………….. ( دكتۆرا لە زانستی سیاسەت )

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com