ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئۆغلو و نێچیرڤان بارزانی

0

ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئۆغلو و نێچیرڤان بارزانی barzany

نوچەنێت – هەولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا ‌و شاندێكی یاوه‌ری‌ به‌ سه‌ردانێك‌ گه‌یشتنه هەولێر و لە گەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبونەوە و رايانگەیاند،کە تورکیا لە هەموو بوارەکاندا لە هاوکاریی هەرێمی کوردستان و عیراق بەردەوام دەبێت.

دوای ئەوەی نیوه‌ڕۆی دوێنێ دكتۆر ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ،سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا، بەسەردانێك گه‌یشته‌ شاری‌ به‌غدای‌ ‌و چاوی‌ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆمار ‌و سه‌لیم جبووری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ‌و ئه‌ندامه‌ توركومانه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش كەوت.

هەر لەو میانەیەدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌ یاوه‌ر‌یی شاندێكی باڵای كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌رپرسى لخۆ گرتبوو،دره‌نگانی شەوی رابردو گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری و وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیان لێكرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئەمرۆ هەینی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبویەوە.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی حكومەتی هەرێم كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”لە کۆبوونەوکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کاروباری پەرلەمان و وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون،بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شەڕی دژی داعش تاوتوێ کران.هەروەها کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە پەیوەندییە بازرگانی و دیپلۆماسی و سیاسییەکان، خرانە بەر باس“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”هەر لە كۆبونەوەكەدا، داود ئۆغلو تیشکی خستە سەر دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا و ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی لە قەڵەم دا،هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە تێڕوانینی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان ئەرێنییە و دامەزرانی کابینەی نوێی حکوومەتی عیراقی بە دەرفەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی کێشەکان زانی.جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا لە هەموو بوارەکاندا لە هاوکاریی هەرێمی کوردستان و عیراق بەردەوام دەبێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com