داعش ناوی خۆكوژه‌كه‌ی تەقینەوەكەی هه‌ولێری ئاشكراكرد
نوچەنێت:
رێكخراوی داعش،لە بەیاننامەیەكدا ناوی خۆكوژه‌كه‌ی تەقینەوەكەی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێری ئاشكرایكرد كە
توانیویه‌تی ئامانجه‌كه‌ی خۆی بپێكێت.
دوێنێ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر تەقیەوەو بەهۆیەوە 29 بریندار و 5شەهیدی لێكه‌وته‌وه.
ویلایه‌تی كه‌ركووكی رێكخراوی داعش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوی خۆكوژه‌كه‌ی تەقینەوەكەی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێری ئاشكراكردوە كە ناوی(عه‌بدولره‌حمان كوردی)یه كە توانیویه‌تی ئامانجەكەی خۆی بپكێت و خۆی بته‌قێنێته‌وه.
داعش له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌وه 58 كه‌س كوژراون و بریندار بوون. هه‌روه‌ها توانیویانه 80 ئۆتۆمبیلی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان تێكبشكێنن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به پێچه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی داعشه‌وه، ته‌نها 5 شه‌هید و 29 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌شی به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوون،هی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بوون.
