بارزانی : داعش دڕنده‌ترین و به‌ربه‌ریترین رێكخراوه كە شەڕمان لەگەڵ كردبێت
نوچەنێت – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،رایگەیاند،تا ئێستا پێشمه‌رگه زۆر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه له به‌رامبه‌ر داعش،ئاماژە بەوەشدەكات داعش‌یش هێشتا له بارودۆخێكدا نییه كه بڵێین هێزی هێڕشكردنیان له‌ده‌ست داوه و دەشڵێت،داعش دڕنده‌ترین و به‌ربه‌ریترین رێكخراوه كە شەڕمان لەگەڵ كردبێت.
مەسعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،لە دیمانەیەكی لەگەڵ(فرانس 24)،جەخت لەوە دەكاەوە”داعش هێشتا له بارودۆخێكدا نییه كه بڵێین هێزی هێڕشكردنیان له‌ده‌ست داوه.ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه و داعش‌یش هێشتا ده‌توانێت هێڕش بكات. راسته ئه‌وان لاواز بوون به‌ڵام هێشتا ئیمكانیاتی هێڕشبردنیان له‌ده‌ست نه‌داوه“.
ناوبراو ئاشكراشی دەكات”ئه‌م تیرۆیسته به‌ربه‌ریانه ره‌چاوی هیچ ناكه‌ن و ته‌نها هێڕش ده‌كه‌ن. بۆیه به‌ڵێ ئه‌م گروپه تیرۆریستییه دڕنده‌ترین و به‌ربه‌ریترین رێكخراوه،و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌كانی كه كردوومانه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به هێزه‌كانی سه‌ددام حوسێنیش“.
سەرۆكی هەرێم،دەشڵێت”هه‌موو ئه‌و هاوكارییه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌و ئاسته‌یه نییه كه پێویسته بۆ ئێمه،بۆ نموونه سیسته‌می قورسه‌كان،به‌تایبه‌تی له رووی ژماره و كوالیتییه‌وه ئه‌و چه‌كانه‌ی پێویستیمان پێیه‌تی بۆ ئه‌م جه‌نگه،زرێپۆشی سه‌رباز گوێزه‌ره‌وه،تانكی ئه‌براهمس،هه‌لیكۆپته‌ر،تۆپ كه پێویسته بۆ شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه له دژی ئه‌وان، ئێمه ئه‌م جۆره چه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و ئه‌و چه‌كانه‌ی هاتوون هێشتا له ئاستێكی زۆر نزمن“.
لەبەشێكی تری دیمانەكە بارزانی رایگەیاندوە”تا ئێستا به‌رگری قاره‌مانانه له كۆبانێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی كۆبانێینه‌و له دژی هێڕشه‌كانی داعش به پشتیوانی پێشمه‌رگه.هه‌روه‌ك ده‌زانن پێشمه‌رگه نێردراوه بۆ كۆبانێ و پشتیوانییه‌كی به‌هێزبووه له ڕووی ده‌روونی و عه‌مه‌لییه‌وه.توركیا رێگه‌ی داوه تا 200 هه‌زار ئاواره‌ی كۆبانێ بچنه توركیاوه،به‌ڵام له رووی سه‌ربازییه‌وه توركیا ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردووه‌و ناشزانم هۆكاره‌كه‌ی چییه
لەوەڵامی پرسیاری بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و ئەنجام دانی ریفراندۆم،سەركی هەرێم رایگەیاندوە”مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێكی یاسایی و سروشتی گه‌لی ئێمه‌یه و گه‌لی خۆمان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن. ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته‌یه و بڕیاره‌كه هی ئه‌وانه،به‌ڵام كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ش هه‌ر له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت“.
بارزانی دەشڵێت”بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان چی بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر چاره‌نووس و مافی چاره‌نووسی خۆیان كه هه‌یانه،به‌ڵام ورده‌كاری دواتری ئه‌و ریفراندۆم و بڕیاره دواتر باسی لێوه ده‌كرێت. ئێمه هیوادارین كه‌س رێگریمان لێ نه‌كات له ماف و خواست خه‌ڵكی كوردستان، گه‌لی كوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن، هیچ كه‌سیتر مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان نییه جگه له گه‌لی كوردستان خۆی“.
لەبارەی شاری كەركوكیشەوە،بارزانی ئاشكرای كردوە”كه‌ركووك به‌شێكه له كوردستان. ئێمه رێككه‌وتنێكی ده‌ستووریمان هه‌بوو كه پرۆسه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه،سه‌رژمێری و ریفراندۆم بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك تا بڕیار له‌سه‌ر شاره‌كه‌یان بده‌ن.خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌ر چ بڕیارێك بده‌ن ئێمه رێزی لێ ده‌گرین،به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئێمه هه‌رده‌م گوتوومانه كه‌ركووك به‌شێكه له كوردستان و له‌مه پاشگه‌ز نابینه‌وه“.