یەكێتی: گۆڕان ده‌رگایه‌كی نوێ كردۆته‌وه تا بگه‌یه‌نه رێكه‌وتن لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی
نوچەنێت:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌ێنت، له‌ئێستادا بزووته‌نه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رگایه‌كی نوێی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولامان پێكه‌وه بگه‌یه‌نه رێكه‌وتنێك و ئاماژە بەوەش دەكات كە په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان ئاسایی بۆته‌وه.
شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سايتى فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشان كرا،له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و ئاسایی بۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رگایه‌كی نوێی كردۆته‌وه بۆ مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن،به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی باسی ئه‌و ده‌رگا نوێیه‌ی نه‌كرد،كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كراوه‌ته‌وه“.
وتیشی”له‌ئێستادا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر لای ئێمه‌ش و لای برایانی گۆڕانیش ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی“.
شێخ له‌تیف راشیگه‌یاند”هه‌وڵده‌ده‌ین پێش ئه‌و كاته‌ی كه له‌لایه‌ن دادگای كارگێڕی سلێمانییه‌وه دیاریكراوه بۆ كۆتایی هێنان به دانیشتنه‌كراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ گۆڕان بگه‌یه‌نه ئه‌نجامێك“.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد”له‌ئێستادا قسه‌یه‌ك نیه كه پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ببه‌سرێته‌وه یان نه‌به‌سترێته‌وه به پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه به‌ڵام ئێمه‌ش و برایانی گۆڕانیش و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، هه‌واڵده‌ده‌ین نموونه‌یه‌كی جوان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش به سیسته‌می حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر چی ده‌ستنیشانكردنی پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دواكه‌وتووه“.