ئاسایشی گشتی لەبارەی تەقینەوەکەى هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەكاتەوە

0

ئاسایشی گشتی لەبارەی تەقینەوەکەى هەولێر راگەیەندراوێک بڵاودەكاتەوەtaqenawa

نوچەنێت – هەولێر:

سەبارەت تەقینەوەکەى هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە بارودۆخەكە ئارامە و لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م پارێزگای‌ هه‌ولێر تەقیەوەو بەهۆیەوە 29 بریندار و 4 شەهیدی‌ لێكه‌وته‌وه.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:

راگەیێندراوێك لە( بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش)ەوە ..

كاتژمێر( 11:50) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی (19/11/2014) تیرۆریستێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو، ویستی بارەگای پارێزگای هەولێر بتەقێنێتەوە، بەڵام پاسەوانەكانی پارێزگای هەولێر ڕێگریان لێكرد و لە بەردەم خاڵی پشكنینی پارێزگا خۆی تەقاندەوە و شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

 

لێكۆلینەوە سەبارەت بەم كردەوە تیرۆریستیە دەستی پێكردووە و دواتر ئەنجامەكانی رادەگەیێندرێت.

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە بارودۆخەكە ئارامە و لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دایە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش

19 /11/2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com