حكومەتی عێراق 500 ملیۆن دۆلارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نارد

0

حكومەتی عێراق 500 ملیۆن دۆلارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردzebary

نوچەنیت:

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق و هەرێم رێكەوتن،وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیاند،بەغداد 500 ملیۆن دۆلارەكەی خستەر سەر حسابی هەرێمی كوردستان و بەم زوانەش پارەكە دەنێرێت.

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی،وەزیری نەوتی عێراق 13/11/2014 سەردانی هەر]می كوردستانی كرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان،ڕێك كەوتن كە بگەنە چارەسەرێكی یەكسان و گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان،وەك هەنگاوی یەكەمیش بڕیار درا حكوومەتی فیدراڵ بڕی (500) ملیۆن دۆلار بداتە حكوومەتی هەرێم،حكوومەتی هەرێمیش ڕۆژانە بڕی (150) هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەخاتە ژێر ڕكێفی حكوومەتی فیدڕاڵەوە،ئەمرۆش بەغدا پارەكەی نارد.

هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی حكومەتی عێراقی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە مانگی ئازارە بەغداد موچە و بودجەی هەرێمی كوردستانی نەناردوە، بەڵام ئەمرۆ چوارشەممە حكومەتی بەغدا لەچوارچێوەی رێكەوتنەكانیدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلارەكەی خستەسەر حسابی هەرێمی كوردستان.

وتیشی: لەماوەیەكی نزیدا پارەكە دەنێریت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com