لە هەولێر ته‌قینه‌وه‌یەك روویدا .. قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان دەكرێتەوە
نوچەنێت:
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر تەقیەوەو بەهۆشیەوە 29 بریندار و 5 شەهیدی لێكه‌وته‌وه و پارێزگاری هه‌ولێریش رایگەیاند،قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه
سەعات 11:55 نێوەرۆی ئەمرۆ خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌لێر خۆی ته‌قانده‌وه.
خۆكوژه‌كه هه‌وڵی داوە بچێتە ناو بینای پلریزگاری هەولێر و بە هۆی رێگری لێكردنەوە خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و لە ئەنجامیشدا زیانێكی زۆر بە ئۆتۆمبێلەكانی نزیك تەقینەوەكە گەیشتوە.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ش 5 شه‌هید و 29 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆشیەوە نه‌وزاد هادی،پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر روویدا كاری رێكخراوی داعشه‌و ته‌نها ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردوه.
راشیگەیاند: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.