یو ئێن: ئەمساڵ 30 هەزار كەس لە عێراق كوژراون و برینداربوون

0

unیو ئێن: ئەمساڵ 30 هەزار كەس لە عێراق كوژراون و برینداربوون

نوچەنێت-ئاژانسەكان

سێشەممە 18ی نۆڤەمبەر نەتەوە یەكگرتووەكان ۆایگەیاند ئەمساڵ 10 هەزار عێراقی كوژراون و 20 هەزاری دیكە برینداربوون.
لە دانیشتنی ئەمرَۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە عێراق، رێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ ئاماژەی بە چەندین تاوانی بێوێنە كرد كە لە عێراق ئەنجام دەدرێن.
یو ئێن دەڵێت ئەوەی داعش لە عێراق ئەنجامی داوە، دەچێتە خانەی كۆمەڵكوژییەوە و ئامادەییشی دەربڕیوە بۆ ناردنی لیژنەیەكی لێكۆَڵینەوە لە وردەكاری تاوانەكانی داعش.
لەنێوان تاوانەكانی داعشدا یو ئێن ئاماژەی كردووە بە “كوشتن و سوكایەتیكردن و لاقەكردن و فرۆشتنی ئافرەتان و كچان و منداڵان” هەروەك ئاماژە بە پێشێلكردنی مافی كەمینەكان كراوە و دەڵێت ئەو رێكخراوە سەرجەم بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤی بنپێ‌ خستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com