سبه‌ی مووچه‌ی مامۆستایانى وەزارەتی پەروەردە دابه‌شده‌كرێت
نوچەنێت:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی چوارشه‌ممه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.
مامۆستایانی هه‌رێم ماوه‌ی سێ مانگه له چاوه‌ڕوانی مووچه‌كه‌یاندان بۆ هه‌ریه‌كه له مانگه‌كانی (ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م)سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه كه سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌شده‌كرێت و لیستی موچه‌ی مامۆستایانيش ئاماده‌كراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی په‌روه‌رده‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌و وه‌رگرتنی موچه‌ی مامۆستایان.
نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د،به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاندوە”سبه‌ی چوارشه‌ممه (19 ی تشرینی دووه‌می 2014) ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی مامۆستایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی“.