داعش 200 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه و له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه پرۆفیشناڵن
ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش حه‌وت به‌قه‌د ئه‌و خه‌ملاندنه‌یه كه هه‌واڵگری ئه‌مریكی بۆ داعشی كردووه
ئیلاف، نوچه نێت
سایتی ئیلاف راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه باس له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه ده‌كات كه فوئاد حوسێن بۆ رێكخراوی داعشی كردووه. وه‌ك له راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت فوئاد حوسێنی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قسه‌كانی له‌باره‌ی داعشه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی ئیندپێندت كردووه، نوچه‌ش به‌شێكی زۆر ئه‌و راپۆرته‌ی ئیلافی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی
به‌رپرسێكی دیاری كوردی ئاشكرای ده‌كات كه رێكخراوی داعش 200 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه، ئه‌و هێزه‌ش 7 جار سه‌رووی ئه‌و مه‌زنده‌یه‌یه كه سی ئای ئه‌سی ئه‌مریكی مه‌زه‌نده‌ی كردووه.
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ رێكخراوی داعش سه‌دان هه‌زار چه‌كدار خستۆته ریزه‌كانی خۆی، به ئاماژه‌كردن به‌توانای داعش له‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ره له عێراق وسوریا له‌یه‌ك كاتدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش فوئاد حوسێن له لێدوانه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ئیندپێندتی له‌نده‌نی رۆژی یه‌كشه‌ممه وتویه‌تی” من قسه له‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار چه‌كدار ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توانای ئه‌وه ده‌رده‌خات له جوڵاندنی لاوانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌و خاكه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ره‌وه هه‌یه”.
ئه‌و به‌رپرسه كوردییه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ” ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی داعش ته‌نها 20 هه‌زار، به‌ڵام توانای ئه‌و رێكخراو له هێرشكردنه سه‌ركورده‌كانی عێراق و سوپای عێراق له نزیك به‌غدا و له‌هه‌مان كاتیش جه‌نگ له‌سوریا، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ژماره‌كه‌یان له 200 هه‌زار چه‌كدار كه‌متر نییه”. ده‌زگای هه‌واڵگری مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه داعش 20 هه‌زار تا 31 هه‌زار چه‌كدار ببێت، به‌ڵام به‌پێی مه‌زنده ئه‌م به‌رپرسه كوردییه ئه‌م ژماره‌یه زۆر له‌وه‌ی راسته‌قینه كه‌متره.
فوئاد حوسێن كه یه‌كێكه له گرنگترین راوێژكاره‌كانی رێبه‌ری كورد مه‌سعود بارزانی، مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه داعش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سێیه‌كی رووبه‌ری سوریا هه‌بێت و له‌گه‌ڵ سێیه‌كی رووبه‌ری عێراق، داعش ده‌شتوانی كار به چر دانیشتوانێك بكات كه ده‌گاته 12 ملیۆن كه‌س و رووبه‌ره جوگرافیاكه‌شی 250 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت. كه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه دروستبوونی چه‌كداریان پێ ده‌دات”.
سوپایه‌كی گه‌وره
سه‌رۆكی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كوردی) ده‌ڵێ” ئه‌و رێكخراوه زۆر به‌خێرایی توانیویه‌تی سوپایه‌كی گه‌وره دروست بكات كه بتوانێ له‌چه‌ندین به‌ره‌وه له‌یه‌ك كاتدا هێرش بكات. من قسه لێره قسه له‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار چه‌كدار ده‌كه‌م، ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه گه‌نجان له‌و خاكانه كۆبكه‌نه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌یه”.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و توانا جه‌نگیه مه‌زنه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌یه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه زاڵبوون به‌سه‌ری دا ئه‌سته‌مه و هه‌رچه‌نده لێدانی هێزه‌ی ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاشی له‌گه‌ڵ دابێت، ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌كردن بۆ پێنج مانگی رابردوو كه داعش له‌زیان گه‌یاندن به سوپای عێراق وسوریا ویاخیبوانی سوریا وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی باس له‌و كۆسپانه بكه‌ن كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك ئۆباما له‌باره‌ی له‌ناوبردنی داعشه‌وه دایبوو. به‌سه‌رنجدان له‌گه‌یشتنی مارتن دیمبسی سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌مریكی بۆ به‌غدا له‌سه‌ردانێكی كتوپڕدا، كه پێشتر ئه‌وه‌یان به كۆنگرێسی ئه‌مریكی راگه‌یاندبوو خستنی داعش پێویستی به‌سوپایه‌كی 80 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری هه‌یه.
پرۆڤیشنالی سه‌ربازی
فوئاد حوسێن ده‌ڵێ” هێمایه‌كی پرۆڤیشناڵی سه‌ربازی له‌لایه‌ن داعش ئه‌و خێراییه‌یه كه تێیدا چه‌كداره‌كانیان فێری به‌كارهێنانی تانكی ئه‌مریكی و توپهاوێژ و چه‌كی دیكه‌ی قورس بوون كه دوای داگیركردنی موسڵ له 10 حوزه‌یران ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه”. ئاماژه‌شی به هه‌مان شت كرد كه له‌سوریا روویدا. كاتێك چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی رووسی داگرت و به‌خێرایی فێری به‌كارهێنانی بوون. ده‌شڵێ” لێكدانه‌وه‌ی دروست بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ریزه‌كانی داعش چه‌ندین كۆنه سه‌ربازی عێراقی و سوری له‌هۆیه‌وه ده‌گرێت و رێكخراوی داعش توانیویه‌تی سود له شاره‌زایی ئه‌وان وه‌ربگرێت”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی دیوان ده‌ڵێ” ئه‌و چه‌كدارانه به‌شێوه‌یه‌كی باش راهێنانیان پێكراوه و تا مردنیش ده‌جه‌نگن بۆ نمونه ئه‌وان چاكترین قه‌ناسیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ناسێكی باش بیت ته‌نها ئه‌وه نییه پێویستت به مه‌شقێكی باش هه‌بێت له‌ته‌قه‌كردن، به‌ڵكو پێویسته به خۆگرتن و مانه‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه تایبه‌ته‌كه‌ت بپێكی”.
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه قسه‌یه‌كی فوئاد حوسێن ده‌رده‌خات كه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌رسامی خۆیان به ئازایی و پرۆفیشنالی چه‌كدارانی داعش ده‌ربریوه.” ئه‌وان تا مه‌رگ ده‌جه‌نگن، ئه‌وان ترسناكن”.
