پارتی : پەرلەمان ناتوانێت دەستوور دوبارە هەموار بكاتەوە،چونكە بە دەنگدان كۆتایی پێ هاتووە

0

پارتی : پەرلەمان ناتوانێت دەستوور دوبارە هەموار بكاتەوە، چونكە بە دەنگدان كۆتایی پێ هاتووەomed

نوچەنێت – هەولێر:

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند،پەرلەمان ناتوانێت دەستوور هەموار بكاتەوە، لەبەر ئەوەی بە دەنگدان كۆتایی پێ هاتووە و ئەو قۆناخەی بڕیوە و تەنیا ماوە ریفراندۆم بكرێت.

ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان،لە پەرلەمانی كوردستان،بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”كۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەبارەی دەستوورەوە، تەنیا راوێژكارییە،تا را و سەرنجی فڕاكسیۆنەكانی لەبارەوە وەربگیرێت،ئەگەرنا هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نادرێت و، كاری پەرلەمان نییە دووبارە هەمواری بكاتەوە،چونكە پێشتر پەرلەمان كاری خۆی كردووە و تەنیا ریفراندۆمی لەسەر نەكراوە“.

خۆشناو،وتشی”كۆبوونەوەكە زێتر بۆ ئەوەیە پەرلەمان لەبارەی دەستوورەوە چ ئەركێكی لەسەر شانە و چی بكات، ئەوەی دیكەیش دەمینێتەوە سەر گفتوگۆكان، چونكە پێشتر سەرۆكی هەرێم داوای كردووە را و سەرنجی لایەنەكان وەربگیرێت و سازانی نیشتیمانیی لەسەر دروست بكرێت، چونكە لایەنەكان لەسەری كۆك نین و سازانیش واتا تەوافوقی لایەنە سیاسییەكان لە بارەی دەستوورەوە“.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی روونیشی كردەوە”لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەماندا، قسە لەبارەی ئەركی پەرلەمان دەكرێت،ئایا چی بكرێت،ئەوە كاری پەرلەمانە یاخود لیژنەیەك لە دەرەوە دروست بكرێت،چونكە پەرلەمان ناتوانێت دەستوور هەموار بكاتەوە،لەبەر ئەوەی بە دەنگدان كۆتایی پێ هاتووە و ئەو قۆناخەی بڕیوە و تەنیا ماوە ریفراندۆم بكرێت“.

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com