ئه‌نجومه‌نى ئابوورى له خاڵه سنوورییه‌كان و بۆرسه‌ى هه‌ولێر ده‌كۆڵیته‌وه
نوچه‌نێت:
ئه‌نجومه‌نى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان،خاڵه سنوورییه‌كان و بۆرسه‌ى هه‌ولێر ده‌كۆڵیته‌وه و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له فراونكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ده‌روازه‌ى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیل كرده‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حكومه‌ت بڵاوی کردەوە”پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014, ئه‌نجومه‌نى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه، كۆبووه‌وه“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕه‌كه”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به شێوازى هاورده و هه‌نارده‌كردن له خاڵه سنوورییه‌كان، گومركه‌كان و یه‌كخستنى تاریفه‌كانى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارمه‌ند و كادیرانى داموده‌زگانى ئه‌و بواره‌دا كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا كرایه‌وه، به تایبه‌تى كه عیراق ئه‌ندامى كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیى تایبه‌ت به‌و بواره‌یه و به‌رده‌وام كۆرس و خولى تایبه‌ت به‌و بوارانه بۆ كارمه‌ندانى ده‌كاته‌وه و ده‌كرێ هه‌رێمى كوردستانیش سوودیان لێوه‌ربگرێت“.
ماڵپەڕه‌كه ئەوەی خستۆتەڕوو کە”كۆبوونه‌وه‌كه له فراونكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ده‌روازه‌ى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیلى كۆڵییه‌وه بۆ فراوانبوونى بازرگانى و دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى ئه‌لكترۆنى بۆ پێدانى مۆڵه‌تى هه‌نارده و هاوره‌كردن و پێكه‌وه‌به‌ستنى هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان له ڕێگه‌ى ئه‌م سیسته‌مه ئه‌لكترۆنییه‌وه“.
ماڵپەڕی حكومه‌ت ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى بۆرسه‌ى هه‌ولێر، یان “بازاڕى هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان” خرایه به‌ر باس و دواى پێداچوونه‌وه به پرۆژه و پێشنیاره‌كاندا، داوا كرا لایه‌نى په‌یوه‌ندار پشت به پسپۆڕانى بیانیى ئه‌و بواره ببه‌ستێت بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌رى كارگێڕى و كاره‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و پێوه‌ره جیهانییه‌كان و واقعى ئه‌مڕۆى كوردستاندا بگونجێت“.