ئیمارات زیاتر له 80 رێكخراوی ئیسلامی خستە لیستی تیرۆره‌وه ..د.عه‌لی قه‌ره‌داغی: بڕیاره‌كه سیاسیه و هیچ نرخێكی نییه
نوچەنێت:
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، بڕیاری دیاریكردنی 83 رێكخراوی ئیسلامی به‌تیرۆرست،بڕیارێكی سیاسیه‌و هیچ نرخێكی نییه.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە 16/11/2014 میرنشینی ئیمارات بەشێوەیەكی ڕەسمی زیاتر له 80 رێكخراوی ئیسلامی و مرۆیی ڕێكخراوی خستە لیستی تیرۆرەوە لەوانە یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی قه‌ته‌ره‌و یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوه‌كه‌یه، هەروەها كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمین و ته‌واوی ئه‌و رێكخراوه مرۆیی و فیكریی و ئیسلامیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌ئیخوانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی كه‌نداوو میسر‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا،ئەم بڕیارەش كاردانەوەی توندی لێكەوەو ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانیش بەبڕیارێكی سیاسیه دەزانێت و دەڵێت هیچ نرخێكی نییه.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له لێدوانێكدا بۆ په‌یام رایگەیاندوە”بڕیاری دیاریكردنی 83 رێكخراوی ئیسلامی به‌تیرۆرست لەلایەن حكومه‌تی ئیمارات،بڕیارێكی سیاسیه‌و هیچ نرخێكی نییه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كەی‌ن،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوزڕاندنی به‌رانبه‌ر به گه‌وره‌ترین رێكخراوی ئیسلامی له جیهاندا كردووه“.
ناوبراو راشیگه‌یاند”یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له 95 هه‌زار زانای جیهانی‌و 67 دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی له جیهان پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌موو تیرۆرستبن، كێ تیرۆرست نییه؟“.
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی،ئاشكراشی كردووە”جگه له‌داعش‌و چه‌ند رێكخراوێكی تر كه تیرۆرستن، به‌شێكی زۆر له‌و رێكخراوانه‌ی ئیمارات له لیستی تیرۆر دایناون،له بەریتانیاو وڵاتانی جیهان كاری خێرخوازی و مرۆیی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن پادشای به‌ڕیتانیاوه خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێدراوه“.