كۆمه‌ڵی ئیسلامی: برایه‌تی ئیسلامیی لای یه‌كگرتوو ته‌نها تا‌كتیكه،لیستی خزمه‌تیش زیانی لێداوین
نوچەنێت –هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لای یه‌كگرتوو،نزیكی و ڕێكه‌وتن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جارباسكردنی تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو پارتی ئیسلامی(كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتوو)ش،ته‌نها تا‌كتیكه و، تایبه‌ته به قۆناغێكی دیاری كرا‌و، ده‌شڵێت،لیستی خزمه‌ت له پارێزگای سلێمانی زیانی لێداوین و،ڕاڕایشی له‌ناو ئه‌ندامانماندا دروستكردووه.
نازم عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی(شرۆڤه)ی نزیك لەكۆمەڵ دا قسه له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگی تایبه‌ت به هێزه ئیسلامیه‌كان و بارۆدۆخی سیاسی و ئاستی هۆشیاری ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه ده‌كات.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات”لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه لیستی هاوبه‌شی(كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)ه،زیانی لێداوین و،ڕاڕایشی له‌ناو ئه‌ندامانمان و له ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵدا دروستكردووه،ئه‌گه‌ربه‌م شێوه‌یه بێت گه‌شبین نیم به‌داهاتوی ئه‌ولیسته“.
نازم عه‌بدوڵا ڕه‌خنه له لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت”ئه‌و سستیه‌ی ئێستا به لیستی(خزمه‌ت)ه‌وه ده‌بینرێت،وایكردووه له‌سه‌ر ئاستی رووداو و پێشهاته‌كان نه‌بێت“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی باسله‌وه‌شده‌كات”تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بۆهه‌موو ڕێكه‌وتن و،هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌كنزیك بونه‌وه‌یه‌ك جیاوازه،چونكه لای یه‌كگرتوو برایه‌تی ئیسلامی ته‌نها تا‌كتیكه“.
عه‌بدوڵا ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات”لای یه‌كگرتو به‌گشتی،ئه‌م جۆره نزیكی و ڕێكه‌وتنانه وته‌نانه‌ت هه‌ندێك جارباسكردنی تێكه‌ڵكردنی هه‌ردو پارتی ئیسلامیش، تا‌كتیكه و،تایبه‌ته به‌قۆناغێكی دیاریكراو“.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه”له‌لای كۆمه‌ڵ به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتن و له‌یه‌كنزیك بونه‌وانه هه‌موی ستراتیژه و، به‌رنامه و پلانی جێبه‌جێكردنی خاڵ به‌خاڵی ئه‌و قسه و ئه‌وڕێكه‌وتننامانه‌ی هه‌یه داده‌نرێت، ئه‌گه‌رساردیه‌ك،یان كه‌م ته‌رخه‌میه‌ك،یان به‌ده‌مه‌وه هاتن وه‌كو پێویست نه‌بینن، ئه‌وه به‌رانبه‌ر ده‌خه‌نه به‌رلێشاوی گله‌یی وگازانده“.
ئاشكراشیده‌كات”له پێكه‌وه هه‌نگا‌ونانی كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتودوو گرفتی گه‌وره ده‌بینم“.