سەرۆکى پەرلەمان کوردستان: لەشەڕی دژە تیرۆردا بەرژەوەندی کورد و ئەمەریکا وەک یەکە
نوچهنێت – ههولێر:
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، دەڵێت: سوپاسی گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەکەین کە لە شەڕی دژە تیرۆردا پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەکەن، هیواشی خواست پشتیوانی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، فراوانتر بێت و هاوکاری زیاتری کوردانی خۆرئاواش بکات بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستاندا.
بهپێ راگهیهنراوێكی راگهیاندنی پهرلهمان كهوێنهیهكی بۆ(نوچهنێت) نێراوه،هاتووه”ئەم وتانەی سهرهوهی د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردن بوو لە ژەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمەریکی (بروس ئالین کارلسۆن- Bruce allen Carlson)) کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ ی نۆڤەمبەر سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیکرا“.
بهپێ راگهیهنراوهكه لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆکى پەرلەمان، بارودۆخی گشتی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی بۆ ژەنەڕاڵ برووس ئالین ڕوونکردەوەو هۆکارەکانی پەرەسەندنی هزری توندڕەوی لە عێراقدا شیکردەوە، داوای کرد ئەمەریکا لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات لە ڕاهێنان و مەشقی سەربازی نوێ و مۆدێرن“.
لهبهشێكی تری راگهیهنراوهكهش لەبارەی هاوکاری و دۆستایەتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانیش، هاتووه”سەرۆکی پەرلەمان وتی” لەشەڕی دژە تیرۆردا بەرژەوەندییەکانی کورد و ئەمەریکا وەک یەکە، هەرچەندە لەڕابردوودا خەباتی نەتەوایەتیمان پێچەوانەی هاوسەنگی نێودەوڵەتی وڵاتە زلهێزەکان بووە، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان، شەریکێکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرستان“.
ههر بهپێ راگهیهنراوهكه”ژەنەڕاڵ برووس سوپاسى سەرۆکی پەرلەمانى کوردستانیکرد بۆ زانیارییەکانی سەبارەت بە شەڕی تیرۆرستان و بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و شێوازی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆرستان“.