د.كه‌مال فواد،ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی كۆچی دوایی كرد
نوچەنێت:
ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان،بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد .
دكتۆر کمال فواد، سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان،شەوی رابردو بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد .
دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم فوئاد ناسراو به كه‌مال فوئاد له 1932 له شاری سلێمانی له دایكبووه، له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بۆ خوێندن چووه‌ته ئه‌ڵمانیاو له ساڵی 1970 بڕاوانامه‌ی دكتۆرای له بواری فه‌لسه‌فه وه‌رگرتووه.
دكتۆر كه‌مالی كۆچكردوو له دوای رێككه‌وتننامه‌ی یانزه‌ی ئادار گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان‌و له زانكۆی سلێمانی ده‌ستی به‌وانه‌وتنه‌وه كردووه.
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی بووه‌و له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بووه‌و له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له ژیانی سیاسی‌و روناكبیری خۆی ده‌یان په‌رتوك‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی زمان‌و مێژووی كورد داناوه.
دكتۆر كه‌مال فوئاد دوای سێ ساڵ ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی 11ی 2014 له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.