بزوتنەوەی ئیسلامی:په‌یه‌ده كۆمه‌ڵێك یاسای ستالینی دژ به‌ئایین و باوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان له‌خۆرئاوا ده‌ركردووه
نوچەنێت:
ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوی ئیسلامی،رەخنەی توند لە بێ هەڵوێستی حزبە ئیسلامییەكان و ناوه‌نده ئاینییه‌كان و زانایانی كوردستان دەگرێت بە‌رامبه‌ر به‌م سنوورشكێنییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده بەقسەی ئەو،دەشڵێت،په‌یه‌ده كۆمه‌ڵێك یاسای ستالینی دژ به‌ئایین و باوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان له‌خۆرئاوا ده‌ركردووه كه هیچ پاساوێكی بابه‌تی و لۆژیكی نییه.
دوای ئەوەی پەیەدە لەبارەی یاساکانی خۆی دور لە ئایینی ئیسلام دیاری كرد، كردانەوەی لێكەوە.
لای خۆیەوە كامیل مەحمود، ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوی ئیسلامی كوردستان، لە بابەتێكدا كە لەئەكاونت تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناونیشانی(كوا هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و ناوه‌نده ئاینییه‌كان و زانایانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌م سنوورشكێنییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده؟)بڵاوكردوتەوەو نوسیویەتی”په‌یه‌ده كۆمه‌ڵێك یاسای ستالینی دژ به‌ئایین و باوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان له‌خۆرئاوا ده‌ركردووه كه هیچ پاساوێكی بابه‌تی و لۆژیكی نییه جگه له‌په‌رتكردنی رێزه‌كانی گه‌لی كورد‌و سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیای خۆی كه به‌داخه‌وه ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی خستووه‌ته سه‌رووی دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكه‌ی گه‌لی كورده‌وه“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی بزووتنەوە جەختی لەوەشكردوەتەوە”تائێستا لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی زانایانی ئایینی و ناوه‌نده ئاینییه‌كانی تر هه‌یچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نوواندووه‌و بگره له‌هات و هاوار نه‌كه‌وتوون بۆ پشتگیری له‌و ره‌وشه‌ی ئه‌و پارچه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وێ بێ منه‌ته لێی، ئه‌وان به‌م سنوورشكاندنه بێ وه‌فاییان كردووه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو هاوسۆزی و پشتگیری و یارمه‌تییه‌ی موسڵمانان و زانایان و دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كان و خه‌ڵكی باوه‌ڕدار“.
كامیل مەحمود لە درێرێژەی بابەتەكەی راشیگەیاندوە”لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و زانایان وه‌ك چۆن زیاد له‌پێویست پشتگیرو پشتیوانی ئه‌و گروپه‌و دۆزی خۆرئاوابوون پێویسته ئێستاش بێ هه‌ڵوێست نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م سنوورشكاندنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه به‌رامبه‌ر به‌ئاین و باوه‌ڕی گه‌له‌كه‌یان و لێره‌دا بیانوه‌ستێنن و پاشه‌كشه به‌هه‌نگاوه‌كانیان بكه‌ن و بیانخه‌نه‌وه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و رێنموونییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت له‌ئاستی ئه‌و رێز‌و بایه‌خه‌دا هه‌نگاو بنێن كه له‌باشووری كوردستان بۆ ئایین و باوه‌ڕی گه‌له‌كه‌مان دانراوه“.