ئەمینداری یەكگرتوو:پێویستە سلێمانی بخرێتە ڕیزبەندی شارە ناودارەکانی دونیاوە لەڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە
نوچهنێت – ههولێر:
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی،له پهیامێك دا پیرۆزبایی یادی دامهزراندنی شاری سلێمانی لههاوڵاتیانی ئهو شاردهدهكات و داواش دهكات سلێمانی بخرێتە ڕیزبەندی شارە ناودارەکانی دونیاوە لەڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە.
مامۆستا محەمەد فەرەج،ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەى (230) هەمین ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانیەوە،پهیامێك بڵاودهكاتهوهو لهبهشیكی هاتووه”بەبۆنەى (230) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی دەکەم،و هیوای خۆشی و شادی و ئارامی پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئەو شارە خۆشەویستە و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەخوازم“.
لهبهشێكی تری پهیامهكهی ئهمینداری یهكگوو جهختی لهسهر ئهوه كردوهتهوه”هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە کاری جددی بکەن بۆ ئێستا و ئایندەى ئەو شارە قارەمانە و گشت کوردستان بکەن لە ڕێگای دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە سلێمانی بە یونسکۆ کە دەزگایەکی تایبەت بە پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری بناسێنن و بخرێتە ڕیزبەندی شارە ناودارەکانی دونیاوە لەڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە“.
ئهمهی خوارهوهش دهقی پهیامهكهیهتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەى (230) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی دەکەم،و هیوای خۆشی و شادی و ئارامی پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئەو شارە خۆشەویستە و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەخوازم .
بێگومان مێژووی شاری سلێمانی زۆر کۆن و دێرین نیە،بەڵام دەور و کاریگەری زۆر دەوڵەمەندە و جەواڵی پڕ لە خێر و پڕ پێزە بۆ خودی خۆیی و تەواوی کوردستان و عێراقیش .
بونیادنەرانی ئەم شارە پاشاکانی بابان بوون ، ئەوانیش بۆ پەرەدان بە پایتەختی میرنشینەکەیان ئەم شارەیان دامەزراند و لەهەموو لایەک و لە هەموو چین و توێژەکان خەڵکی پێویستیان بۆ هێناوە و هەرزوو ئەم شارە گەشەی کرد .
لەڕووی زانست و ئەدەب و ڕۆشنبیریەوە بەهۆی بوونی مەلا و زانا و مزگەوت و حوجرە و خانەقاکانیەوە خوێنەواری و ڕۆشنبیری تێدا پەرەی سەندووە و هەر ئەوەش وایکردووە کە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری پێ ببەخشرێت .
لە یادی ئەم شارە قارەمانەدا و لە (230) هەمین ساڵیادی دروستبوونیدا هیوادارم جاێکی دیکە زانا و ڕۆشنبیر و خوێندەوار و سیاسەتمەداران لەڕوانگەى مێژووی دروستبوونیەوە سەیری بکەن و مامەڵەى لەگەڵ بکەن و هەروەک پیاوانی گەورەى وەک پاشا و مەلیک و شاعیر و زاناکانی پێشووى ئەم شارە دەور و کاریگەریان لە مێژووی گشت کوردستان و ناوچەکە هەبووە.
بۆیە دەڵێم هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە کاری جددی بکەن بۆ ئێستا و ئایندەى ئەو شارە قارەمانە و گشت کوردستان بکەن لە ڕێگای دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە سلێمانی بە یونسکۆ کە دەزگایەکی تایبەت بە پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری بناسێنن و بخرێتە ڕیزبەندی شارە ناودارەکانی دونیاوە لەڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە .
جارێکی دیکە پیرۆزبێت (230) ساڵەى دامەزراندنی شاری سلێمانی ، شاری هەڵمەت و قوربانی ..