چەكدارە شیعەكانی عێراق رازی نین ئەمریكا مەشقیان پێبكات
نوچەنێت-ئەلحەیاتی لەندەنی
ئەمڕۆ شەممە 15ی نۆڤەمبەر رۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن بڵاوی كردۆتەوە كە چەند سەرچاوەیەك لە یەكەكانی (حەشدی شەعبی) كە لە میلیشیا و خۆبەخشە شیعەكان پێكهاتووە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیان ئاگادار كردۆتەوە كە ئەوان نایانەوێ لەژێر فەرمانی راوێژكارە سەربازییە ئەمریكییەكاندا كار بكەن. ئەوان وتویانە ئەوان دەیانەوێ راوێژكارە ئێرانییەكان بەردەوام بن لە رێنوێنی كردنیان چونكە ئێرانییەكان لە سەرپەرشتیكردنی شەڕەكانی دژی داعش لەناو عێراقدا سەركەوتوو بوون بەتایبەت لە جەنگەكانی ئامرلی و جەرف ئەلسەخر كە تێیدا راستەوخۆ قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی چەكدارە شیعەكانی دەكرد.,
لەلایەكی ترەوە چالاكوانانی پارێزگا سوننییەكان وتوویانە تا ئێستا سوننەكان دڵگەرم نین لە پەیوەندیكردنی بە یەكەكانی پاسەوانی نیشتیمانی ، چونكە تا ئێستاش راوێژكارە ئێرانییەكان سەرپەرشتی شەڕی دژە داعش دەكەن و راوێژكارە ئەمریكییەكان ئامادەییەكانیان تەواو نەكردووە بۆ سەرپەرشتی سوپا و چەكدارە میللییەكان.