حكومەتی عێراق ئەفسەرانی سەردەمی سەدام وەردەگرێتەوە

0

saddamحكومەتی عێراق ئەفسەرانی سەردەمی سەدام وەردەگرێتەوە

نوچەنێت-دەنگی روسیا

لەگەڵ بڕیاری دورخستنەوەی 36 ئەفسەری پلە باڵای سوپای عێراقدا، وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لە ئەفسەرانی سوپای سەردەمی سەدام حسێن دەكات پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە بكەنەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراقی، داوا لە فەرمانبەرانی وەزراەت كراوە ئەگەر كەس و كاریان هەیە كە پێشوتر لە ریزەكانی سوپای عێراقی بەر لە ساڵی 2003 ئەفسەر بوون بگەڕێنەوە ریزەكانی سوپای عێراق و پەیوەندی بە وەزراەتی بەرگرییەوە بكەنەوە.
لەلایەكی ترەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای پێشنیاركراوی پەرلەمانی عێراقی بۆ دروستكردنی هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی رەتكردەوە بەو بیانووەی پرۆژە یاساكە چەند بڕگەیەكی تێدایە كە دژی دەستوورن و عێراق بەرەو تایفەگەری دەبەن.
شیاوی وتنە بیرۆكەی پاسەوانی نیشتیمانی زیاتر بۆ پارێزگا سوننییەكانە تا لەناو خۆیاندا هێزی بەرگری دروست بكەن و لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی عێراقدا ناوچەكانیان بپارێزن، چونكە خەڵكی پارێزگا سوننییەكان هەستیارییان بەرامبەر سوپای ناوەندیی عێراق هەیە كە زۆرینەی رەوای ئەندامەكانی لە تایفەی شیعەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com