زه‌وی عێراق بۆ خامه‌نه‌یی‌و ئاسمانه‌كه‌شی بۆ ئۆباما
نوچەنێت-نیقاش
ململانێی واشنتۆن‌و تاران له‌عێراق رووی له‌هه‌ڵكشانه، هه‌ردوو وڵات ئێستا ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی خۆیان له‌م وڵاته پڕ قه‌یرانه‌دا به‌هێزتر بكه‌ن، ئه‌وه‌تا ده‌یان چه‌كداری شیعه به‌پاڵپشتی ئێران گه‌یشتوونه‌ته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نبارو ئه‌مه‌ریكاش له‌ئاسمانه‌وه مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش هه‌ر له‌ئه‌نبار ده‌كوتێته‌وه.
هه‌ینی رابردوو به‌سه‌دان چه‌كداری میلیشیا شیعه‌كان به‌پاڵپشتی ئێران گه‌یشتنه بنكه‌ی سه‌ربازی (عه‌ین ئه‌سه‌د) له‌پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجاره ئه‌و گروپانه بگه‌نه شارێكی سوننه‌نشین كه دانیشتوه‌كه‌ی ئێجگار رقیان له‌میلیشیاكانه.
هه‌ردوو رۆژ دوای ئه‌وه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به‌ناردنی 1500 راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌دیاریكراوی بۆ ئه‌نبار، به‌م پێیه‌ش چه‌كدارانی میلیشیاكان شان به‌شانی راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌یه‌ك سه‌ربازگه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه ته‌نها 200 كیلۆمه‌تر كه‌وتووه‌ته خۆرئاوای به‌غداوه.
ئه‌فسه‌رێكی باڵا له‌سوپای عێراقی كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به”نیقاش”ی راگه‌یاند 300 چه‌كداری سه‌ر به‌میلیشیای به‌در كه له‌لایه‌ن هادی عامری وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه‌و دۆستی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن گه‌یشتوونه‌ته سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ 200 چه‌كداری سه‌ر به‌سه‌رایا سه‌لامی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شاری هیت كه ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه.
هیچ كاتێك میلیشیا شیعه‌كان به‌م ژماره‌یه نه‌چوونه‌ته ئه‌نباره‌وه، له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه ئه‌وان ته‌نها كاریان پاراستنی سنوری نێوان به‌غداو فه‌لوجه بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نباردا له‌پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
عه‌شیره‌تی ئه‌لبونمر كه به‌هۆی نزیكییان له‌حكومه‌تی عێراقییه‌وه داعش به‌سه‌دانی لێكوشتن، ئه‌وان داوای چوونی میلیشیا شیعه‌كانیان كردووه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ستیاری خه‌ڵكیان لێكنه‌دابێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیشیایانه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و عه‌شیره‌تی ئه‌لبونمردا روویداوه، شه‌ڕه قسه له‌نێوانیاندا دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری عه‌شیره‌ته‌كان دژی چوونی میلیشیا شیعه‌كانن.
نه‌سیر محه‌مه‌دی كه یه‌كێكه له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار به”نیقاش”ی وت “زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان‌و گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك سوپای موجاهیدین‌و سوپای ئیسلامی‌و كه‌تیبه‌كانی شۆڕشی عه‌شرین دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عه‌شیره‌تی ئه‌لبونمرن”.
ئه‌م گروپانه پێشتر به‌ره‌ی بێلایه‌نیان هه‌ڵبژاردبوو له‌نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌و ئه‌و رێكخراوه، ئه‌وان هاوكاری داعش ناكه‌ن له‌شه‌ڕه‌كانیدا، به‌ڵام پاڵپشتی حكومه‌تیش ناكه‌ن دژی داعش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا دژی قاعیده كردیان‌و دواتر حكومه‌ت پشتی تێكردن.
عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق‌و رێكخراوی به‌در كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له‌گه‌ڵ سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در چه‌ند مانگێكه دژی داعش ده‌جه‌نگن‌و زۆربه‌ی كاره‌كانیان له‌نزیك فه‌لوجه‌و سه‌قلاوییه‌و كه‌رمه‌و ئیبراهیم بن عه‌لی بووه كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان نزیكن له‌به‌غداوه‌و كاریان ئه‌وه بووه نه‌هێڵن به‌غدا بكه‌وێ.
پێده‌چێت ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران له‌سه‌ر گرتنه‌ده‌ستی زۆرترین ناوچه له‌و كاته‌وه قوڵتر بووبێته‌وه كه میلیشیا شیعه‌كان چوونه ناو ئه‌نبارو له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌دان راوێژكاری بۆ ئه‌وێ نارد.
ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی (CBC) وتی “ناردنی 1500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هێمایه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی دژه داعش‌و كاری ئه‌و هێزه‌ش ئه‌وه‌یه راهێنان به‌عه‌شیره‌ته سونییه‌كان بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه”.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق ره‌خنه‌ی له‌ناردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی گرت‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند “واشنتۆن ده‌یه‌وێت بیانوو بهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه وشكانییه‌كه‌ی بنێرێته‌وه بۆ سه‌ر خاكی عێراق، ناردنی ژماره‌یه‌كی زیاتری سه‌رباز مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌پێشوودا ناردوونی شكستیان هێناوه”.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سوپای عێراق به‌هاوكاری گه‌وره‌ی میلیشیا شیعه‌كان توانییان سه‌ركه‌وتنی به‌چاو له‌شاری تكریت به‌ده‌ست بهێنن‌و شاری “جرف ئه‌لسه‌خر” له‌خوارووی به‌غدا پاكبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌بێ هاوكاری ئه‌مه‌ریكا كه مانای زیادبوونی نفوزی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام واشنتۆن له‌رێی هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر قائیم له‌خۆرئاوای ئه‌نبار توانی باڵانس دروست بكاته‌وه، كاتێك په‌لاماری چه‌كدارانی داعشیدا له‌نێویشیاندا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه كوژراون‌و به‌غدادیش به‌خه‌ستی بریندار بووه.
واقیعه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه واشنتۆن‌و تاران كێبڕكێیانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌عێراقدا دروستبووه، ئێران له‌رێی میلیشیا شیعه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی‌و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌رێی ئاسمانه‌وه.
ئه‌م كێبڕكێیه ته‌نها به‌سه‌ربازو چه‌كه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نباریش، حكومه‌تی عێراقی توانیوێتی بڕوا به‌به‌شێك له‌عه‌شیره‌ته‌كان بهێنێت كه پاڵپشتی بكه‌ن‌و میلیشیا شیعه‌كانی ناردووه بۆ هاوكارییان.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش توانیوێتی بڕوا به‌به‌شێكی تر له‌و عه‌شیره‌تانه بهێنێت كه بچنه به‌ره‌كه‌یه‌وه، زانیارییه ئه‌منییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك له‌عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار هاوكاری ته‌واوی واشنتۆنیان كردووه به‌تایبه‌تی له‌رووی هه‌واڵگرییه‌وه كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی مۆڵگه‌كانی داعشه‌وه داوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌پێكانی ئامانجه‌كه‌یان.
كێبڕكێی نێوان ئێران‌و ئه‌مه‌ریكا پێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بكه‌وێته‌وه، چونكه هه‌ر لایه‌كیان ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێك كه ئه‌و به‌هێزتره له‌شه‌ڕی داعش، هه‌ردوو وڵاتیش چه‌ند رێوشوێنێكی ئه‌منی‌و سیاسی‌یان گرتووه‌ته به‌ر بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام ترس له‌وه هه‌یه نزیكبوونه‌وه‌ی سوپاكه‌ی هه‌ردوولا ببێته مایه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنیان، به‌تایبه‌تی كه له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كدا سه‌ربه‌زی ئه‌مه‌ریكی‌و چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ئێران پێكه‌وه‌ن.