هەڵوێستی سیستانی دەربارەی دوورخستنەوەی لایەنگرانی مالیكی لە سوپا

0

sistaniهەڵوێستی سیستانی دەربارەی دوورخستنەوەی لایەنگرانی مالیكی لە سوپا

نوچەنێت-ئەلفەجر

مەرجی باڵای ئایینیی شیعەكانی عێراق ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی پشتیوانی دەكات لەلابردنی فەرماندە باڵاكانی سوپای سەردەمی مالیكی و ئەوە بە چاكسازی دەبینێت لە پەیكەری سوپای عێراقیدا و هەمانكات هەوڵەكانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ كرانەوە بەسەر وڵاتانی دراوسێدا بە گرنگ دەنرخێنێت.
شێخ عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە وتاری هەینی ئەمڕۆی كەربەلادا هیوای خواست ئەو گۆڕانكارییانەی حكومەتی نوێ‌ لە پەیكەری سوپا ئەنجامیداون ببنە هۆی چاكسازیی دامەزراوەی سوپایی و ئەمنی عێراق.
كەربەلایی وتی هەرەسهێنانی سوپا لە بەرامبەر داعشدا بەهۆ ئەوەوەبو دامەزراوە دەوڵەتییەكانی عێراق وەك پێویست بەكاری خۆیان هەڵنەستاون. بۆیە داوای لە سیاسییەكان كرد بەخۆ بكەون بۆ راستكردنەوەی سیاسەتە چەوتەكانی ماوەی پێشوو، بەتایبەت مەسەلەی گەندەڵی ئابوری و ئیداریی كە باڵی بەسەر سەرجەم دانەزراوەكانی دەوڵەتدا كێشابو.
وتەبێژەكەی سیستانی وتوشیەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە پێكەوە كاركردنی سەرجەم لایەنەكان دەبێت.

شیاوی وتنە چوارشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی بڕیاری دورخستنەوەی 36 فەرماندەی باڵای سەربازی لە سوپا دا، كە بە كەسانی سەر بە مالیكی دادەنرێن جگە لە بابەكر زێباری كە لەەسر خواستی خۆی وازی هێناوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com