پارێزگاری سلێمانی،ئه‌مساڵ هیچ چالاكی و مه‌راسیمێك بۆ یادی شارەكە ئه‌نجام نادات
نوچەنێت:
پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی 230 ساڵه‌ی بونیاتنانی شاره‌كه له‌هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت ده‌كات،ده‌شڵێت،بۆ یادی ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌ی یه‌خه‌ی وڵاته‌كه‌مانی گرتووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌مانتوانی هیچ چالاكی و مه‌راسیمێك بۆ یادی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
لەبەشێكی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانی هاتووە”لێره‌وه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین و هیوامان وایه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا سه‌لامه‌ت بن و تیرۆر و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كۆتایی بێت و ساڵی داهاتوو هه‌مووان پێكه‌وه یادێكی پڕ شكۆ بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین“.
ئەمەی خوارەوەش دەقی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانیە…
به‌ناوی خودا
كه‌س و كاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
دانیشتوانی دڵسۆزی شاری سلێمانی، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان.
ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی به‌ڕێز
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست….
به‌ناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی یادی 230 ساڵه‌ی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دروستبوونی شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان و قه‌ڵای كوردایه‌تی و به‌رخۆدان و قوربانیدان.
بێگومان سلێمانی، هه‌ر له سه‌ره‌تای بونیاتنانییه‌وه تا ئه‌م چركه‌ساته، پێشه‌نگی كاروانی رۆشنبیری و كوردایه‌تی بووه و ئه‌م شاره مه‌ڵبه‌ندی چه‌كه‌ره‌كردنی بیری كوردایه‌تی و پێشكه‌وتن و رۆشنبیری كوردستان بووه، و دروستبوونی ئه‌م شاره قۆناغێكی نوێ بوو له‌كاروانی كوردایه‌تی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی و بۆیه هه‌میشه سلێمانی جێگه‌ی شانازی و ستایشی نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بووه.
بۆیه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا شه‌ورۆژمان خسته سه‌ر یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌و هه‌رچی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێش بردنی شاره‌كه‌مان، خۆشبه‌ختانه‌ش له هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و گه‌لێك قۆناغمان بڕیووه و ئێستا سلێمانی له زۆربواردا پێشه‌نگی شاره‌كانی كوردستان و عیراقه‌و سیمای شارێكی مۆدێرنی له‌خۆی گرتووه.
به‌ڵام بێگومان سلێمانیش له‌گه‌شه‌كردنێكی خێرادایه‌و هێشتا گه‌لێك پێویستی ماوه و كاری زیاتری پێویسته، بۆیه به‌ڵین ده‌ده‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنی سلێمانی خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره به ئه‌ركێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ی ده‌زانین.
ئێمه پلانمان هه‌بوو، ساڵ به‌ساڵ به‌رز راگرتنی یادی بونیادنانی سلێمانی گه‌شه‌پێبده‌ین و چالاكییه‌كان بگه‌یه‌نیینه ئاستێك له ئاستی مێژوو و ناوی سلێمانیدا بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ یادی ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌ی یه‌خه‌ی وڵاته‌كه‌مانی گرتووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌مانتوانی هیچ چالاكی و مه‌راسیمێك بۆ یادی سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
بۆیه لێره‌وه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین و هیوامان وایه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا سه‌لامه‌ت بن و تیرۆر و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كۆتایی بێت و ساڵی داهاتوو هه‌مووان پێكه‌وه یادێكی پڕ شكۆ بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
دووباره پیرۆزبێت یادی بونیاتنانی شاره حه‌یاته‌كه‌و هه‌روا له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندا بیبینین.
به‌هرۆز مه‌حه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی