داعش خێزانە فەلەستینییەكان بەرەو كوردستان دەردەكات
نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمڕۆ هەینی (14ی نۆڤەمبەر) كونسوڵییەتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەهۆی هەڕەشەكانی داعشەوە تا ئێستا 120 خێزانی فەلەستینی لەژێر هەڕەشەی داعشدا موسڵیان بە ئاراستەی هەرێمی كوردستان بەجێهێشتووە.
لە میانەی رێوڕەسمی یادی 10 ساڵەی كۆچی دوایی رێبەری فەلەستینیەكان یاسر عەرەفات كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، نەزمی حزوری كونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان گوتی فەلەستینییەكان لە عێراق لە بارودۆخێكی سەختدا دەژین.
حزوری وتویەتی لەدوای 10ی حوزەیران و كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە 120 خێزانی فەلەستینی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان بە ئاراستەی هەرێم بەجێهێشتووە، ئەویش دوای هەڕەشەی داعش لەسەریان.
كونسوڵییەتی فەلەستینی لە كوردستان ساڵی 2012 كراوەتەوە و ئێستا 20 كۆمپانیای بەڵێندەرایەتی و بازرگانیی فەلەستینی لە كوردستانن.