ئەحمەد چەلەبی چەندین ئابڕوچوونی دارایی مالكی ئاشكرا دەكات

0

chalabiئەحمەد چەلەبی چەندین ئابڕوچوونی دارایی مالكی ئاشكرا دەكات

نوچەنێت-ئیرەم نیوز

شارەزایانی ئابووری و راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان دەڵێن ماوەی 8 ساڵەی سەرۆكایەتی حكومەت لەلایەن نووری مالكییەوە، بە ماوەی داڕوخانی ئابووری عێراق و گەندەڵییەكی كەموێنەی ئابووری و ئیداری دەناسرێتەوە.
مەزهەر محەممەد ساڵح پسپۆڕی ئابووری عێراقی دەڵێت لەماوەی حكومەتەكەی مالكی 7000 پرۆژە بڕیاریان لێدراوە كەچی تەنیا 400 دانەیان جێبەجێكراوون.
ساڵح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی لەو 400 پرۆژەیەش كە دەستیان پێكراوە تەنها 2 تا 10%ی كارەكانیان تەواو بوون.
بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش سەردەمی مالكی، سەردەمی بەربڵاویی دیاردەی بەرتیل بووە لە دامو دەزگا دەوڵەتییەكانی عێراقدا.
پێشوتر راپۆرتەكانی رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتیی لەماوەی فەلامانڕەویی مالكیدا هەمیشە عێراقی لە ریزی یەكەمین دە وڵاتی گەندەڵی دونیا هەژمار كردووە. توێژینەوەیەكی ئەمریكیش دەری خستبوو لە سەردەمی مالكیدا 60%ی فەرمانبەرە حكومییەكانی عێراق بەرتیل وەردەگرن.
لای خۆیەوە ئەحمەد چەلەبی سیاسەتوانی شیعەی عێراقی ئاشكرای كردووە كە مالكی لەماوەی 4 ساڵی یەكەمی فەرمانڕەوایی خۆیدا زیاتر لە 44 ملیار دۆلاری لە دەرەوەی میزانییەی عێراق بەفیڕۆ داوە.
چەلەبی وتویەتی مالكی خۆی میزانییەیەكی تایبەتی نهێنی هەبووە بە بەهای 7 ملیار دۆلار لە هەر خولێكی فەرمانڕەواییەكەیدا، ئەو بڕە زەبەلاحەی پارە (بەشی مووچەی دوو ساڵی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات) لەژێر هیچ سانسۆرێكی پەرلەمان و وەزارەتی داراییدا نەبووە و لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقیشدا ئاماژەی پێنەكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com