هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دورخستنەوەی 36 ئەفسەرەكە

0

chuckهەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دورخستنەوەی 36 ئەفسەرەكە

نوچەنێت-فرانس پرێس

وەزیری بەرگری ئەمریكا چاگ هەگڵ دەستخۆشی لە بڕیاری دزرخستنەوەی 26 فەرماندەی باڵای سوپای عێراق دەكات و دەڵێت “ئاماژەیەكی ئەرێنییە” و دەشڵێت حكومەت و وەزارەتی بەرگری نوێ‌ دەیانەوێ‌ چاكسازی لە سوپادا بكەن و لە سوننەكان نزیك ببنەوە.
هەگڵ لە بەردەم لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وتی “وەزیری بەرگری و حكومەتی نوێی عێراق خەریكی دوبارە بونیاتنانەوەی فەرماندەییەكانی سوپان”.
چاك هەگڵ دورخستنەوەی 36 فەرماندەی باڵای نزیك لە مالیكی لە سوپای عێراق بە “گۆڕانكاریی جەوهەری” ناوبرد.
هەروەها وتیشی ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق خەریكی دروستكردنی هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانییە كە دەسەڵاتێكی فراوان دەداتە هۆزە سوننییەكان لە پارێزگاكانی خۆیاندا. ئەو دەڵێت پێشووتر داعش توڕەیی سوننییەكان لە حكومەتی شیعەی بەغدای بەكارهێنابوو بۆ بەرژەوەندی خۆی.
شیاوی وتنە چوارشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەكدا بڕیاری لەسەركارلابردنی 26 ئەفسەر و خانەشینكردنی 10ی دیكەی راگەیاند و 18 كەسی دیكەی خستە پلە باڵاكانی پێشوو.

شیاوی وتنە چوارشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی بڕیاری دورخستنەوەی 36 فەرماندەی باڵای سەربازی لە سوپا دا، كە بە كەسانی سەر بە مالیكی دادەنرێن جگە لە بابەكر زێباری كە لەەسر خواستی خۆی وازی هێناوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com