ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت: درووستكردنی شێوازێكی كوردییانه‌ی دینداری بۆ ئاینی ئیسلام، ده‌وروژێنین
نوچه‌نێت : تایبه‌ت
ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، پرسی درووستكردنی شێوازێكی كوردییانه‌ی دینداریی، بۆ ئاینی ئیسلام له ته‌وه‌رێكدا ده‌وروژێنن، داوایش له نووسه‌ران و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌و پرسه ده‌كات، به نوسینی راکانیان، به‌شداری له‌و ته‌وه‌ره‌دا بكه‌ن.
ته‌وه‌ری درووستكردنی شێوازێكی كوردیانه‌ی دینداری، بۆ ئاینی ئیسلام، یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، بۆ سازكردنی زه‌مینه‌ی ریفۆرمی ئاینی له كوردستان ده‌یدات، له‌و ته‌وه‌ره‌دا چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا له بواره‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه و نوچه‌نێت ده‌یه‌وێت، له‌و رێیه‌وه، پرسیار له باره‌ی چۆنێتی درووستكردنی ئه‌و شێوازه دیندارییه بكات.
له‌و رووه‌وه ئه‌ندامێكی ستافی نوچه‌نێت، رایگه‌یاند “ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاره‌كانی په‌خش ده‌كرێن، هه‌وڵێكه بۆ درووستكردنی زه‌مینه‌سازی بۆ ریفۆرمی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان، كه بتوانرێت ئاین و هاوبه‌شییه‌كانی له‌گه‌ڵ كلتور و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد پێكه‌وه كۆبكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕان به دوای شێوازێكی كوردییانه‌ی دینداری بۆ ئاینی ئیسلام، كه دووربێت له‌و شێوازه دیندارییانه‌ی هه‌ر یه‌كه له عه‌ره‌ب و تورك و فارس هه‌یانه و له‌وێوه كاریان كردووه بۆ تواندنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی، و بەپاشکۆکردنی کورد لەڕێی دینەوە بۆ نەتەوەکانی خۆیان، و باڵاكردنی ناسیونالیزمی خۆیان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ستافی نوچه‌نێت رایگه‌یاند “ئێمه پرسه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی كه‌سانی شاره‌زا كردۆته‌وه، كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی جدیمان ساز كردووه، كه هیوادارین وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ ئه‌و پرسه گرنگه بایه‌خ دار بێت”.
وتیشی “داواكارین له نووسه‌ران و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به پرسی ئاین، هاوكار و به‌شدارمان بن له‌م هه‌وڵه‌دا”.